یاریزانی هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ئیتاڵی ویسلی سنایدێر پێی وایه به‌ده‌ست هێنانی نازناوی سكودێتۆ و كۆپا ئیتاڵیا ده‌بنه پاڵنه‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خوولی شامپیۆنزلیگ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایێرن میونخی ئه‌ڵمانی،سنایدێر داوای له هاوڕێیه‌كانی كرد كه‌وا باشترین ئاستی خۆیان له مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایێرن میونخ پێشكه‌ش بكه‌ن و له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی De Telegraafـی هۆڵه‌ندی ـدا ووتی،،،”به‌ده‌ست هێنانی شتێكی وه‌ك سكودێتۆ پاڵنه‌رێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت بۆ خۆ ئاماده كردن بۆ یاری كۆتایی شامپیۆنزلیگ،ئێمه دڵخۆشین به به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و نازناوانه”،یاریزانان تا به‌ره‌به‌یان خه‌ریكی ئاهه‌نگ گێڕان بوون له پیازا دێل دۆمۆ له نزیك ڕووباری ڕه‌ش و ئاڵا ڕه‌شه‌كان له میلان،،،”شتێكی گران بوو به‌ڵام دیاری سكودێتۆـمان پێ به‌خشرا وه تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو بۆ ئێمه بۆیه پێویسته شانازی پێوه بكه‌ین”.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|