ژیاننامه‌ی یاریزان(ڕیڤاڵدۆ)
ڕیڤاڵدۆ له‌باشترین یاری دروستکه‌رانه له‌مێژووی به‌ڕازیلدا،به‌لێدانه به‌هێز و جوڵه هونه‌ری و لێدانه ئه‌کرۆباتی و هۆشمه‌ندی و لێزانی له لێدانه ڕاسته‌وخۆکاندا به‌ناوبانگبوو. له‌خۆشه‌ویسترین یاریزانانی به‌ڕازیل بووه به‌لای هانده‌ران و خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یه‌وه،به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌دارییه‌که‌یه‌وه.
ژیانی منداڵی
ڤیتۆر بۆربا فێرێرا له‌دایکبووی 19/4/1972 له هه‌رێمی پێرنامبوکۆ له شاری ساوپاولۆ،به ڕیڤاڵدۆ ناسراوه،له‌خێزانێکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ت بووه،ڕیڤاڵدۆ دوو برای له‌خۆی گه‌وره‌تر و دوو خوشکی له‌خۆی بچووکتری هه‌بوو،له‌منداڵیدا زۆرێک له ددانه‌کانی که‌وتوون به‌هۆی خواردنی نه‌شیاو بۆ خواردن.ڕیڤاڵدۆ به‌هۆی که‌مده‌رامه‌تی خێزانه‌که‌یه‌وه به‌ڕۆژ له‌که‌ناری ده‌ریاچه‌ی شارۆچکه‌که‌یان(ڕیسیفی) دیاری جه‌ژنه‌کان و یادگاری ده‌فرۆشت،به‌شه‌و له‌هه‌مان شوێندا له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا یاری تۆپی پێی ده‌کرد،باوکی زوو ده‌رکی به‌تواناکانی ڕیڤاڵدۆ کردبوو،ڕۆژێک پێی وتبوو ده‌بیته یاریزانێکی پیشه‌گه‌ر.
هه‌نگاونان به‌ره‌و جیهانی پیشه‌گه‌ری
ساڵی 1989،ساڵێکی ناخۆش و له‌هه‌مانکاتدا خۆش بوو بۆ ڕیڤاڵدۆ،له‌سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌دا باوکی ڕیڤاڵدۆ،که ڕۆمیڵدۆی ناوبوو به‌کاره‌ساتی ئۆتۆمبیل کۆچی دوای کرد،له‌هه‌مان ساڵدا و له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا یه‌که‌م بۆندی پیشه‌گه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاولێستا مۆرکرد،به‌ڵام به‌هۆی لاوازی بونیادی جه‌سته‌ی،ڕاهێنه‌ری یانه‌که بڕوای به‌تواناکانی نه‌بوو،بۆیه دوای ماوه‌یه‌ک له‌ڕیزی یانه‌که ده‌رکرا.له‌ساڵی 1991 چووه یانه‌ی سانتاکروز و به‌ده‌ستپێکی ڕاسته‌قینه‌ی پیشه‌گه‌ری یاریزانه‌که داده‌نرێت،له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا 8 گۆڵی له 18 یاریدا تۆمارکرد و چه‌ندین گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکرد.وه‌رزی دواتر چووه یانه‌ی مۆجی میریم له‌خولی یانه پله دووه‌کان،له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا 9 گۆڵی له 27 یاریدا تۆمارکرد و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش بۆ یاریزانێکی لاو به‌رزه.له‌ساڵی 1993 چووه یانه‌ی کۆرنسیانز له‌خولی یانه پله یه‌که‌کان و له‌گه‌ڵیاندا 17 گۆڵی له 41 یاریدا تۆمارکرد. له‌ساڵی 1994 چووه یانه‌ی پاڵمێراسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌که،یانه‌که بۆ پارێزگاری کردن له‌نازناوی خوله‌که ڕیڤاڵدۆی هێنابووه ڕیزه‌کانی،ڕیڤاڵدۆ هۆکاری سه‌ره‌کی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی نازناوه‌که‌بوو بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ک و له‌ماوه‌ی دوو ساڵی یاریکردنیدا بۆ یانه‌که زیاد له 55 گۆڵی بۆ تۆمارکردن(به‌هۆی نه‌بوونی ئاماری ورد و دروست ده‌رباره‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌کانی به سه‌روو 55 ده‌خه‌مڵێنرێت).
چوونه ئه‌وروپا و گه‌یشتن به لوتکه‌ی ئاست و ناوبانگ
پێش ده‌ستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی 1996،یانه‌ی لازیۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند بۆندی له‌گه‌ڵ ڕیڤاڵدۆ و ئه‌ماراڵی یاریزانی پاڵمێراس مۆرکردووه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|