هونه‌رمه‌ند له‌یلای فه‌ریقی ماوه‌یه‌كه بێده‌نگه‌و هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نوێی دیار نییه، له‌وه‌لامی ئه‌مه‌دا له‌یلا وتی: له‌م ماوه‌یه‌دا گۆرانییه‌كم به‌ئینگلیزیی تۆماركرد، به‌لام تائێستا كلیپم نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت راشمگه‌یاندووه كه لایه‌نێك بێت هاوكاریم بكات بۆ ئه‌وه‌ی كلیپی بۆ بكه‌م، به‌لام تائێستا هیچ لایه‌نێك ئاماده‌یی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه، هۆكارێكى دیكه‌ى ونبوونه‌كه‌شم ئه‌وه‌یه حه‌زم له‌به‌رهه‌می زۆر‌و بۆر نییه، كاره‌كانیشم كاتی زۆر‌و پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، چونكه من له‌گه‌ڵ كه‌سانی پڕۆفیشناڵ كار ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاوازدانه‌ر گرفتێكی تره، ئه‌وانه‌ى كه هه‌شن كه‌منء ستایلی دیاریكراویان هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه واملێده‌كه‌ن كه‌نه‌توانم سالانه به‌رهه‌مم هه‌بێت.
ئێمه لێمان پرسی، له‌وه‌ته‌ی تۆ ده‌بینین هه‌روا گه‌نج ده‌بیته‌وه، ئه‌ویش به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: به‌راست؟ دیاره ته‌مه‌ن ده‌ڕواو ناگه‌ڕێته‌وه، من له‌گه‌ڵ هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ژیاندا هه‌رده‌م هه‌وڵمداوه به‌دڵێكی سافء به‌چاوێكی پۆزه‌تیڤه‌وه سه‌یری ده‌وروبه‌ره‌كه‌م بكه‌م، ژیانێكی ئاسانم نه‌بووه، ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوو زوو پیرببوومایه، به‌لام خۆشحاڵم به‌و قسه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزشء خواردنی دروستء هه‌ندێك شتی جوانكاری ژنان به‌كارده‌هێنم، پێشموایه ئه‌گه‌ر ده‌روون جوان بوو، ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خۆت به‌جوانی راگرت، ئه‌وا ئه‌و جوانییه له‌سه‌ر رووخساریشدا ره‌نگده‌داته‌وه.
درێژه‌ی ئه‌م دیداره له‌ژماره (11)ی ئاوێزه‌دا بخوێنه‌ره‌وه...
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|