بە پێی گرێبەستێک، شیکە واوای دەشنێ له کهناڵی ڕۆتانا پهخش دهکرێ
کورد میلۆدی – هونەری – گرێبەست /
هەولێر- 2 ئایار/مایۆ – (کورد میلۆدی)ـ دوای تەواو بوونی دووەم ئەلبومی خۆی بە ناوی (شیکە واوا) هونەرمەنی گۆرانیبێژ “دەشنێ موڕاد” بە پێی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆتانا، گۆرانی شیکە واوا بە هەردوو زمانی ( کوردی ، عەرەبی ) کلیپ دەکات و لە کەناڵی ڕۆتانا لە ماوەیەکی نزیکدا دێتە وەشاندن .
دەشنێ موڕاد لە لێدوانێکی تایبەت بە (کورد میلۆدی) گوت”ئێستا هەموو کارەکانی کلیپی شیکە واوا تەواو بووە، ئەمڕۆ کلیپەکە دەگاتەوە کوردستان و بۆ هەموو بینراوەکانی کوردی دەنێرین.
شیکە واوا لە ئاوازی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیرە و تێکستەکەشی لە لایەن حەمە سەعید ئیبراهیم نووسراوە، لە لایەن دەرهێنەری بەناوبانگی عەرەبی ( فادی حداد ) هاتۆتە کلیپ کردن و ئەمڕۆ لە کەناڵە کوردیەکان دەوەشێندرێ و وا بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک لە کەناڵی ڕۆتانای عەرەبی بێتە بەخش کردن .
لای خۆیەوە ئاواز دانەر هەڵکەوت زاهیر بە (کورد میلۆدی) گوت” ئەمە هەنگاوێکی نوێ و باش بوو، ئێمە کاری زۆر باشترمان لە بەرنامە داهەیە و لە داهاتوویەکی نزیک هەمووی دەبینرێ، ئەم گرێبەستەی ڕۆتانا و دەشنێ پردی پەیوەندی لە نێوان هونەرمەندە کوردەکان و گەورە کۆمپانیای عەرەبی ڕۆتانا دروست دەکات، چونکە دەشنێ یەکەم هونەرمەندی کورد دەبێت کە بە تەنیا گۆرانی بڵێت و لە کەناڵی ڕۆتانا بەرهەمەکەی بوەشێندرێ .
هەژێی گوتنێیە دەشنێ موڕاد لە ساڵی 1986 لە دایکبووە، سەرەتا بە بەرنامەی بێ کۆنتڕۆل لە سەتەلایتی کوردستان تیڤی دەرکەوتووە، پاشان لە کۆڕەک تیڤی چەندین بەرنامەی هەبووە و وەک دەرهێنەر کاری لە کلیپ و بەرنامە کردووە، خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانیە بە ناوی (هێلاهۆپ، شیکە واوا) کە سەرجەم ئاوازەکانی لە لایەن هونەرمەندی موزیکزان هەڵکەوت زاهیرەوە بۆ دانراوە.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|