چى ڕوودەدات کاتێک سوجدە دەبەیت؟؟
ئێمە ئەوە دەزانین کە ڕۆژانە لەشمان بڕێکى زۆر لە تیشکى کارۆموگناتیسى وەردەگرێت،ئەوەش دیارى ئەو ئامێرانەیە بۆت کە بەکاریان دەهێنیت بە هەموو جۆرێکیانەوە،یان بەهۆى ڕووناکی کارەباوە،ئەم تیشکانە هیچ سوودێکیان نى یە بۆت...
تۆ ئامێرێکى پێشوازى لە جۆرەها شەپۆل و تیشکى کارۆموگناتیسى دەکەیت بێ ئەوەى هەستى پێ بکەیت...
سەرت ئازارى دەبێت....هەست بە دڵتەنگى و هەناسە توندى دەکەیت...تەمەڵى و سستى دەتگرێت...وە چەندین جۆرى ترى ئازارت تووش دەبێت....
بیرت نەچێت ئەوە زانیارییەکى گرنگە .... تۆش هەست بەهەموو ئەوانە دەکەیت...ئەى ڕزگار بوون چۆن دەبێت؟؟
توێژەرێکى ڕۆژئاوایى ناموسڵمان لە توێژینەوە زانستیەکەیدا گەشتە ئەوەى:
باشترین ڕێگە بۆ دەرباز بوونى لەشى مرۆڤ لەو بارگە کارەباییە موجەبانەى ئازارى دەدات بریتییە لەوە کە ناوچاوانى زیاتر لە جارێک بخاتە سەر زەوى ،لەبەر ئەوەى زەوى بارگەى کارەبایی سالبە بارگە موجەبەکان ڕادەکێشێت،هەروەک ئەو سلکى کارەباییانەى بە زەوى دەگەیەنرێت لە بیناکاندا ....
ناوچەوانت بخەرە سەر زەوى تا بارگە زیان بەخشەکان لەلەشت بکرێنە دەرەوە ....
توێژینەوەکە دەڵێت: ناوچەوان ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر زەوى واتە خاک باشترە...
لەوەش باشتر ئەوەیە کاتێک ناوچەوانت لەسەر زەوییە با ئاڕاستەت بەرەو مەرکەزى زەوى بێت ..چونکە لە حاڵەتەدا بەشێوەیەکى گەورە و بەهێز بارگەکان نامێنن....
هەواڵێکى دڵخۆش کەرە کە دەزانین لە ڕووى زانستەوە دەرکەوتووە کە مەرکەزى زەوى شارى(مەککەى پیرۆز)ە...!!
وە (کەعبە)ش تەوەرى زەوى یە بەتەواوەتى ،هەروەک شارەزایانى جوغرافى بەیەک دەنگى لەگەڵ زانایانى تایبەتى ئەو بوارە ئەوەیان سەلماندووە..!!
کەواتە ئەوە کڕنووش(سوجدە) بردنە لە نوێژەکانت دا ....ئەى موسڵمان...
ئەوە حاڵەتێکى نمونەیى یە بۆ خاڵى کردنەوەى بارگەى کارەبایى زیان بەخش....
وە ئەوە شێوازێکى نمونەییە بۆ نزیک بوونەوەت لە خالقى ئەم گەردوونە و داهێنەرى کەون و کائینات!!
پاک و بێگەردى بۆ خواى گەورەى باڵادەست ....
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|