رێژه‌ی ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی له‌كاتی كێشانی نێرگه‌له‌یه‌كدا 48 جار زیاتره له رێژه‌ی ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی له‌كاتی كێشانی یه‌ك جگه‌ره‌دا هه‌ڵی ده‌مژیت.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌م راستییه‌ی ده‌رخستوه كه 31 كه‌س ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 و 50 ساڵ بوه تیایدا به‌شداربون كه یه‌ك نێرگه‌له‌ی ته‌واو یاخود یه‌ك جگه‌ره ده‌كێشن. لێكۆڵه‌ره‌وان هه‌ڵساون به پێوانی رێژه‌ی نیكۆتین و مۆنۆكسیدی كاربۆن له خوێنی به‌شداربوان له‌گه‌ڵ رێژه‌ی لێدانی دڵ دوای هه‌ر جگه‌ره یاخود نێرگه‌له كێشانێك.
لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه له‌لایه‌ن ئاژانسی یونایتد پرێس ئینته‌رناشیوناڵه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، ده‌ریخستوه كه بڕی ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی له‌كاتی كێشانی نێرگه‌له‌یه‌كدا هه‌ڵده‌مژرێت یه‌كسانه به 48 جاری ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی له‌كاتی كێشانی یه‌ك جگه‌ره‌دا مرۆڤ هه‌ڵی ده‌مژێت. (تۆماس ئایزه‌نبێرگ)ی ئاماده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌كه له زانكۆی ڤێرجینیا رونیكرده‌وه كه بڕوایه‌كی هه‌ڵه له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه كه گوایه هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵ له‌ڕێگای بۆری ئاوه‌وه واتا نێرگه‌له هیچ ماده‌یه‌كی كیمیاویی زیانبه‌خش نانێرێته ناو له‌شی مرۆڤ، به‌لاَم ئه‌مه زۆر بڕوایه‌كی هه‌ڵه‌یه‌و رێژه زیانه‌كه زۆر زیاتره له كێشانی جگه‌ره‌یه‌كی ئاسایی‌دا.
شایه‌نی باسه ئێستا له هه‌رێمی كوردستانیش كێشانی نێرگه‌له بوه به یه‌كێك له دیارده باوه‌كان، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی نێرگه‌له ده‌كێشن ره‌نگه نه‌زانن زیانه‌كه‌ی به‌وجۆره‌یه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|