رِۆناڵدۆ
زانیارى كه‌سیه‌تى :
ناوى ته‌واو : رِۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دى لیما
به‌روارى له‌دایك بوون : 22 ى سێپتێمبه‌رى ساڵى 1976ز
شوێنى له‌دایك بوون : بینیتۆ رِیبیریۆ ، رِیۆ دى جانیرۆ، به‌رازیل
درێژى : 1،80 سم
پله : یاریزانى هێرش به‌ر
زانیارى یانه‌كان :
یانه‌ى ئێستاى : ئه‌ى سى میلان
ژماره : 99
یانه‌كانى پێشووترى :
ساڵه‌كان : یانه : ده‌ركه‌وتنه‌كان (گۆڵه‌كان)
1993 ز – 1994 ز كرِۆزوێرِو 14 (12)
1994 ز – 1996 ز بى ئێس ڤى ئایندهۆڤن 46 ( 42)
1996 ز – 1997 ز به‌رِشلۆنه 37 ( 34)
1997 ز – 2002 ز ئینته‌ر میلانۆ 68 ( 49)
2002 ز – تائێستا رِیال مه‌درید 120 ( 82)
رِۆنالدۆ یاریزانى تۆپى پآ ى به‌رازیلییه، له‌مارسى ساڵى 2004ز (بیلیآ) وه‌ك یه‌كێك له باشترین 125 یاریزانى زیندووى جیهانى هه‌ڵیبژارد ، تائێستا سآ جار خه‌ڵاتى باشترین یلریزانى له جیهاندا وه‌رگرتووه له‌ساڵانى (1996ز ، 1997ز ، 2002ز) . دوو جاریش به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى به‌رازیلى جامى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه له ساڵانى 1994ز ، 2002ز دا.
ژیانى خێزانى :
رِۆنالدۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ى (سان فرِانسوا كسافیێ) له ناوچه‌ى (ئیتاگواى) له هه‌رێمى رِیۆ دى جانیرِۆ، له‌دوورى 30 كیلۆمه‌تر له شارى (ریۆ) له‌دایك بووه، به‌ناوى ئه‌و دكتۆره‌وه ناونراوه كه یارمه‌تى له‌دایك بوونى داوه وناوى (رِۆناڵدۆ ڤالانتى) بووه. منداڵى سێیه‌مینى باوك و دایكى (نیلۆ) و (سۆنیا) بووه ، له‌دواى خوشكى (یۆن) وبراكه‌ى (نیلیۆ جۆنیوه‌ر) هاتۆته دونیا. نیلۆ كه باوكى رِۆنالدۆیه كورِه گه‌وره‌ى خێزانێك بووه كه له حه‌وت برا پێك هاتبوون ، به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تیه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى شتومه‌كى فرۆشتووه ونه‌یتوانیووه بچێ بۆ قوتابخانه ، دواتر چۆته كۆمپانیایێكى ته‌له‌فۆن له رِیۆ ، له‌وێش (سۆنیا دۆس سانتۆس براتا) ى دایكى رِۆناڵدۆى ناسیووه و له ساڵى 1971ز دا هێناویه‌تى ، وه له گه‌رِه‌كى بینیتۆ ریبیریۆ نیشته‌جێ بوون ، رِۆنالدۆ له‌م گه‌رِه‌كه‌دا هاورِیكى زۆرى هه‌یه ، له دواى جامى جیهانى ساڵى 2002ز دا، فه‌رشێكیان بۆ چنى بوو وێنه‌ى ژماره نۆى له‌سه‌ر بوو ، هه‌روه‌ها ناوى شه‌قامى گه‌رِه‌كه‌كه‌شیان له‌و ساوه بۆناوى ئه‌وه‌وه گۆرِیوه.
پێشتر رِۆناڵدو تا ته‌مه‌نى شانزه ساڵى هه‌ر به (دادادو) به‌م ناوه‌ى كه‌پێشتر برا بچووكه‌كه‌ى بانگى ئه‌كرد بانگ ئه‌كرا ، هه‌روه‌ها هاورِێكانى ناویان نابوو (مۆنیكا) كه‌ناوى پاڵه‌وانێكى فیلمى كارتۆنى منداڵانه و ددانه‌كانى به‌ده‌ره‌وه‌ن هه‌روه‌ك رِۆناڵدۆ ددانى له‌ده‌ره‌وه ، ئه‌میش ئه‌م ناوه‌ى زۆر لا ناخۆش بوو و پێى په‌ست ئه‌بوو.
كاتێك كه ته‌مه‌نى گه‌یشته یانزه سالڕ ، دایك وباوكى لێك جیابوونه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه هیچ كارێكى نه‌كرده سه‌ر رِۆناڵدۆ، چونكه باوكى رِا هاتبوو له سه‌ر خواردنه‌وه‌ى مه‌ى، ئه‌گه‌رچى هانى رِۆناڵدۆشى ئه‌دا بۆ تۆپى پآ ، به پێچه‌وانه‌ى دایكى ، هه‌ربۆیه‌ش رِۆناڵدۆ به‌م دواییه نهۆمێكى به‌ته‌واوى له باڵه‌خانه‌كانى(كوباكابانا)، هه‌روه‌ها چێشتخانه‌یێكى پیتزاى كرده دیارى بۆ باوكى ، خانوێكى به‌خشى به خوشك و براكه‌ى.
رِۆناڵدۆ له ژیانیدا زۆر به ئافره‌ت سه‌رقاڵه ، هه‌رده‌م به‌ستراوه‌ته‌وه به هاوریه‌ێك یان ده‌ستگیرانێك یان ژنێك ، ، كه ئه‌مانه‌ن:
• سوزانا فیرنه‌ر : ده‌سگیرانى یه‌كه‌مى.
• میلینى دۆمینیگس : هاوسه‌رى یه‌كه‌مى.
• دانیێلا سیكاریللى : بۆ سآ مانگ ده‌سگیرانى بووه.
كاروانى یاركردنى:
له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوى ژیانى یاریزنیدا ، رِۆناڵدۆ له‌گه‌لڕ یانه‌ى كروزێرۆى به‌رازیلى له وه‌رزى( 1993/1994)ز دا یارى كرد، له‌وآ ئه‌وكات سه‌رنجى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیلى (كارلۆس ئه‌لبێرتۆ كاریرا) ى رِاكێشا، بۆیه هێنایه نێو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیلى له جامى جیهانیدا ، پاشان له ساڵى 1994ز دا چووه نێو یانه‌ى بى ئێس ڤى ئایندهۆڤنى هۆڵه‌ندى ، بۆماوه‌ى دوو وه‌رز له‌گه‌لڕ یانه‌كه یارى كرد ، له‌ژێر چاودێرى رِاهێنه‌رى ئینگلیزى (سێر بۆبى رِۆبنسون)، جا كاتێك كه سێر بۆبى رِۆیشت بۆ مه‌شقدانى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى ، رِۆناڵدۆیشى له‌گه‌لڕ خۆى برد بۆ یانه‌ى كاتالۆنى، له وه‌رزى 1996/1997ز یشدا له‌گه‌لڕ به‌رشلۆنه یارى كرد.
له وه‌رزى 1997/1998ز ، چووه نێو یانه‌ى ئینته‌ر میلانى ئیتاڵى، له ساڵى 1998ز دا به‌شدارى جامى جیهانى تۆپى پێى كرد، هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌یش دواى دۆرِانى به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا له‌خولى كۆتایى یاریه‌كان( 3 – 0)، دواتر له وه‌رزى 1998/1998ز ، به‌هۆى پێكانێك كه به‌ر چۆكى رِۆناڵدۆ كه‌وت، بۆماوه‌ى چه‌ند مانگێك له یانه‌كه دابرِا ، پاشان له ساڵى 2000ز دا جارێكى تر هاته‌وه نێو یارى ، كه یارییه‌كه له‌نێوان ئینته‌ر میلان و لاتسیۆ بوو، به‌ڵام هه‌ر دواى حه‌وت خوله‌ك جارێكى تر چۆكى توشى پێكان بووه‌وه، خه‌ریك بوو به‌هۆیه‌وه به‌جارآ له‌یارى كردن داببرِى، به‌ڵام دواتر پاش بیست مانگ له چاره‌سه‌ر كردن ، جارێكى تر گه‌رِایه‌وه نێو یارى، به‌ڵكو به‌شدارى له‌جامى جیهانى تۆپى پآ ى 2002ز دا كرد، له خولى كۆتایى یارییه‌كانیش دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌لبژارده‌كه كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانى ، توانى دوو گۆلڕ تۆمار بكات ، به‌هۆئه‌وه‌ش بوو به پاڵه‌وانى جیهانى و گۆڵكارى جامى جیهانى به‌كۆى هه‌شت گۆلڕ ، هه‌روه‌ها توانى ببآ به یه‌كه‌م یاریزان كه‌ژماره‌ى پێوانه‌یى بشكێنى و له شه‌ش گۆلڕ زیاترتۆماربكات ، كه له‌جامى جیهانى ساڵى 1974ز دا تۆماركرابوو.
پاشان له هاوینى ساڵى 2002ز دا رِۆناڵدۆ چووه نێو یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى ، له سه‌ره‌تاى وه‌رزه‌كه‌شدا توانى هاوكارى تیپه‌كه بكات بۆ وه‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى ئیسپانى ، له جامى جیهانى تۆپى پێى ساڵى 2006ز ی‌دا، توانى پێوانه‌ى ژماره‌ى گۆله‌كانى یاریزانى ئه‌ڵمانى (گێرد مۆله‌ر) بشكێنى به تۆماركردنى پانزه گۆلڕ له تۆرِى هه‌ڵبژارده‌ى (گانا)، له‌به‌روارى 27 ى یۆنیۆى 2006 ز دا.
دواى هاتنى (لۆكسمبۆركۆ) و پاشان (لیلیآ كابیلۆ) كه‌له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیاڵدا پێشتر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هینا بوو له خولى ئیسپانى، بۆ دوور خستنه‌وه‌ى رِۆناڵدۆ له تیپه‌كه به‌یه‌كجارى، خه‌ریك بوو كێشه دروست ئه‌بوو له‌نێوانیان، بۆیه ئه‌میش له‌گه‌لڕ كاكا دا چوو بۆ میلان.
ده‌سكه‌وته‌كانى :
كرِۆزێرِۆ
جامى به‌رازیل له‌ساڵى 1993ز
بى ئێس ڤى ئایند هۆڤن
جامى هۆڵه‌ندا له‌ساڵى 1996ز
به‌رشلۆنه
جامى سوپه‌رِى ئیسپانى له‌ساڵى 1996ز
جامى جامه‌كانى ئه‌ورِوپى له‌ساڵى 1997ز
خولى ئیسپانى له‌ساڵى 1997ز.
ئینته‌ر میلان
جامى یه‌كێتى ئه‌ورِوپى له‌ساڵآ .1998ز.
رِیال مه‌درید
جامى جیهانى یانه‌كان له‌ساڵى 2002ز.
جامى سوپه‌رِى ئه‌ورِوپى له‌ساڵى 2002ز.
خولى ئیسپانى له‌ساڵى 2002ز.
جامى سوپه‌رِى ئیسپانى له‌ساڵى 2003ز.
هه‌ڵبژارده
جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵانى 1994ز و 2002ز.
جامى تۆپى پآ ى كیشوه‌ره‌كان له‌ساڵى 1997ز.
جامى كوبا ئه‌مریكا له‌ساڵانى 1997ز و 1999ز.
ده‌سكه‌وتى كه‌سیه‌تى :
باشترین یاریزان له‌جیهاندا ، له‌ساڵانى 1996ز و 1997ز و 2002ز.
باشترین یاریزان له ئه‌ورِوپا له‌ساڵانى 1997ز و 2002ز.
باشترین گۆڵكار له مێژووى جامى جیهانیدا (15 گۆلڕ له 19 یاریدا)
گۆڵكارى جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 2002ز به هه‌شت گۆلڕ.
بوو به شایى گۆڵكاران له‌جامى جیهانیدا ، دواى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر (گێرد مۆله‌ر) دا.
سه رجاوه....سايتى ره نكار
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|