ماوه‌ی پێنج مانگه به تۆراویی له ماڵی باوكیه‌تی، به‌رله‌وه‌ی لەلایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ته‌ڵاق بدرێت، ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی كه به‌هیوابوو شووی پێبكات، له‌زینداندایه‌و، به‌و ئومێده‌وه ده‌ژی هه‌ر له زیندان چووه‌ده‌ره‌وه دوای چه‌ند مانگێك، كه كۆتایی به ته‌ڵاقه‌كه‌ی هات، شوو بكات به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.
نازی ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵ، ساڵێك به‌ر له ئێستا شوویكردووه به هاوكار، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییان هه‌بووه‌و هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه، به‌ڵام پاش ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا، ماوه‌ی پێنج مانگه ناز رۆیشتۆته‌وه ماڵی باوكی‌و له دادگا داوای یاسایی له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی تۆمار كردووه، دوو دانیشتنی دادگای ته‌واو بووه بۆئه‌وه‌ی جیا ببنه‌وه، به‌ڵام هێشتا دادگا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه.
ناز ماوه‌ی 11 رۆژه له‌گه‌ڵ راوێژی خۆشه‌ویستیدا له زینداندایه، زۆر به‌توندی دژی ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر بڕواته‌وه لای هاوكاری مێردی "راسته ئێستا من به ماده‌ی 337 كه تایبه‌ته به خیانه‌تی زه‌وجی، زیندانی كراوم، به‌ڵام به مافی خۆمی ده‌زانم كه كوڕێكم خۆشبوێت‌و شووی پێبكه‌م، هه‌رچه‌نده به خۆشه‌ویستیی شووم كرد به هاوكار، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خیانه‌تی لێئهكردمو ئه‌چووه ماڵی له‌شفرۆش، هه‌رگیز وه‌ك مێرد جارێكی تر قبوڵی ناكه‌مه‌وه".
ئه‌و ژنه كه فه‌رمانبه‌ره له یه‌كێك له دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا، له‌و رۆژه‌ی ده‌ستگیر كراوه كاره‌كه‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ژیان به‌سه‌ربردن‌و ته‌مه‌ن ته‌واوكردن له‌گه‌ڵ راوێژدا، له‌هه‌ر شتێك گه‌وره‌ترو به‌نرختره، ده‌ڵێت "خۆ فه‌رمانگه‌و ده‌وامه‌كه‌م له كوڕه نۆ مانگانه‌كه‌م ئازیزتر نییه كه جێمهێشتووه لای دایكم، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌و بگه‌م".
ناز له‌ڕووی ئابورییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا نییه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه كه باری ئابووری ده‌بێته كێشه‌ی سهرهكییانو جیاده‌بنه‌وه، وه‌زعی مادییان زۆر باش بووه، كه هاتۆته داواشی یه‌كسه‌ر ئۆتۆمبێلی بۆ كڕیوه‌و باشترین ناوماڵی بۆ كردووه، ده‌ڵێت "به‌ڵام براده‌رێكی كه هاتوچۆی ده‌كردین، ژیانی تێكداینو مێرده‌كه‌می گۆڕی‌و وایلێهات به‌چاوی خیانه‌ته‌وه ته‌ماشای منیشی ئه‌كردو ده‌یویست من ته‌سلیمی بم، به‌ڵام كه ئه‌مه‌ی بۆ نه‌كرا، مێرده‌كه‌می فێری ماڵی لهشفرۆشو خیانه‌تكاریی كرد".
ناز باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده ئافره‌تی له ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا نه‌بینیوه، "به‌ڵام جارێك جلی ژێره‌وه‌ی ژنانه‌م له ژووری نوستنهكهماندا دۆزییه‌وه، كه كردم به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاوكاردا بۆئه‌وه‌ی بزانم هی كێیه، به توندی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه خۆی ژنی هێنابێته ماڵه‌وه، وتی كلیلم داوه به براده‌رێكم خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێت لێره، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قسه‌یه‌ی راست نه‌بوو".
ناز كه له‌ناو هاوه‌ڵه زیندانییه‌كاندا به‌وپه‌ڕی جوانی‌و خۆشحاڵییه‌وه دانیشتبوو، جیاواز له‌وانه‌ی تر كه زۆر غه‌مبارییه‌وه دانیشتبوون، چاوه‌كانی به‌وپه‌ڕی جوانی رشتبوو، عه‌ده‌سه‌ی سه‌وزی لهچاوكردبوو له چاوه‌ڕوانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌و بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بوو. ناز باسی له‌وه ده‌كرد هه‌رچه‌نده هێشتا ته‌ڵاق نه‌دراوه، به‌ڵام ماوه‌ی سێ مانگه له‌گه‌ڵ راوێژ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به مافێكی زۆر سه‌ره‌تایی خۆی دهزانێتو، ده‌ڵێت "خۆشه‌ویستی عه‌یب نییه‌و من تازه دڵم به مێرده‌كه‌مه‌وه نه‌ماوه، ئه‌و وێنه‌ی منی بردۆته ئه‌و ماڵه له‌شفرۆشانه‌ی كه چۆته لایان، ئه‌وه‌تا ژنێكی له‌شفرۆشم له‌م زینداندا له‌گه‌ڵدایه هه‌ر كه هاتم ناوه‌كه‌ی وتمو ناسیمی، كه لێم‌پرسی چۆن ئه‌مناسیت، یه‌كسه‌ر وتی له وێنه‌دا كه به مێرده‌كه‌ت بووه، بینیومیو چه‌ندجار كه تۆ ته‌له‌فۆنت بۆ كردووه‌و به‌سه‌رتا دایخستۆتهوه له‌ماڵی ئێمه بووه، ئیتر كه مێردێك ئاوەها بێت بۆ بمه‌وێت؟ بۆچی بۆ ئه‌و حه‌ڵاڵ بێت به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌موو شتێك بكات بۆچی من حه‌رام بێت كه‌سێكم خۆش بوێت".
ئه‌و ژنه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌موو تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و كوڕه‌ی خۆشده‌وێت، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی چۆن گومانی لێكردووه، ده‌ڵێت "هاوكار جه‌ژن هاتبووە ماڵی باوكم، هاته ژوورهكهمو وه‌ك جاران ده‌ستی كرد به جانتاكهمدا كه پێناسی باری شارستانیه‌كه‌ی راوێژ‌و وێنه‌ی ئه‌وی تێدا بوو، یه‌كسه‌ر پهلاماریداو هه‌ڵیگرت. له‌وكاته‌دا مۆبایله‌كه‌م كردبوو به شهحنهوهو راوێژ ته‌له‌فۆنی كرد، كه به (دڵی من) ناوه‌كه‌یم تۆمار كردووه، ئیتر تهلهفۆنهكهمو شته‌كانی تریشی برده لای پۆلیس‌و شكاتی لێكردم‌و هه‌ردووكمانیان ده‌ستگیركرد".
ناز، هه‌رچه‌نده ئێستا زیندانه، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له زینداندا راوێژی بینیوه‌و به‌ڵێنی خۆشه‌ویستییان تازهكردۆتهوه "تازه هاوكار بۆ من هیچ شتێك نییه، هه‌ر تهڵاقدرام، یه‌كسه‌ر زه‌واج له‌گه‌ڵ راوێژی خۆشه‌ویستمدا ده‌كه‌م، چونكه وه‌عدم داوه یان بۆ ئه‌وبم یان بۆ گڵ".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|