ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 28/1 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چین و توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك كه له‌باره‌گای ده‌زگای خه‌ندان له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌یكرد بۆ دوایین گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌بارودۆخی پارێزگای كه‌ركوك و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رزگار عه‌لی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانی بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاكه روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان خزمه‌تی به‌رچاویان له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك كردووه، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شی به‌نمونه هێنایه‌وه كه به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌غدای پایته‌خت بۆ كه‌ركوك به‌دیهاتوون و رۆڵی ئه‌ندامانی كوتله‌ی هاوپه‌یمانیشی خسته‌ڕوو بۆ په‌سه‌ندكردنی چه‌ندین یاسا بۆ خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوك كه دواینیان په‌سه‌ندكردنی بودجه بۆ پارێزگاكه‌و مادده‌ی 140بوو.
وتیشی: كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌رگه‌رمی ده‌رچوونی یاسایه‌كی تایبه‌تیشه بۆ تاپۆكردنی خانووی ئاواره‌كان له‌كه‌ركوك كه‌ئه‌ویش خزمه‌تێكی به‌رچاوه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك، رزگار عه‌لی به‌ئاماری ورده‌وه ئه‌و پرۆژانه‌ی روونكرده‌وه كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بواره جیاجیاكانی خزمه‌تگوزاریدا له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی فریاكه‌وتنی ئاواره‌وه جێبه‌جێكراون، روونیكرده‌وه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رابردوودا خزمه‌تی باشی پێشكه‌ش به‌پارێزگای كه‌ركوك كردووه، به‌ڵام پارێزگاكه پێویستیشی به‌خزمه‌تی زۆر ماوه، وتیشی: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگایه‌كی وێرانكراو له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه به‌یه‌ك قۆناغ ناكرێت و له‌دوای ساڵی 1991 ه‌وه پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێریش به‌یه‌ك قۆناغ ئاوه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه به‌ڵكو قۆناغ به‌قۆناغ پێویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه بۆ كراوه، رزگار عه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ق نییه هیچ لایه‌نێك هۆكاری كه‌موكوڕییه‌كان بخاته ئه‌ستۆی كورد، چونكه كه‌ركوك پارێزگایه‌كه ته‌نها كوردیشی تێدا ناژی و ته‌نها كوردیش به‌ڕێوه‌ی نابات به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شی تێدا ده‌ژین و لێپرسراوی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، راسته ره‌نگه به‌شێك له‌لێپرسراوێتییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه كوردبن، به‌ڵام هه‌مووشی كورد نین و هه‌ندێك ده‌زگای حكومی و نه‌ته‌وه‌ی تر‌و عه‌قڵیه‌تی جیاوازیش به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، وتیشی: ئێمه‌ش ناڕازین له‌كاری هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌م پارێزگایه، به‌ڵام گۆڕانكاریی له‌هه‌ندێك پۆست به‌ده‌ستی ئێمه نیه‌و واقعی ململانێییه‌كانی وایه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك بگۆڕێت ده‌بێت عه‌ره‌بێكی تر له‌شوێنی دابنێین و به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وانی تریش وایه‌و واقعی ئه‌م پارێزگایه به‌شێوه‌یه‌كه له‌هه‌موو جیهاندا شتی وانییه، رزگار عه‌لی وتیشی: پێویسته خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی له‌م واقیعه به‌چاكی تێبگه‌ن، به‌ڵێ كه‌موكورتیش هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه حكومه‌تی به‌غدایه كه‌هۆكارێتی و كاتێك كه‌ره‌خنه ده‌گیرێت ده‌بێت ره‌خنه‌كه له‌و لایه‌نه بگیرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا رزگار عه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌ركه‌كانی ئه‌مڕۆ كرد‌و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌وه‌دا چڕ كرده‌وه كه‌پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌ركی ئێستا‌و داهاتوو به‌چاكی له‌به‌رچاوبگرن، وتیشی: قۆناغی داهاتوو له‌ئاستی عیراق بۆ میلله‌ته‌كه‌مان قۆناغێكی چاره‌نوسسازه، ئه‌و قۆناغه بۆ كه‌ركوك زۆر چاره‌نوسسازتره چونكه ئه‌م پارێزگایه ناحه‌زی زۆره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیش وریایی و ژیری ده‌وێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا رزگار عه‌لی به‌بایه‌خه‌وه ئاماژه‌ی بۆ مێژوی پڕ سه‌روه‌ریی خه‌بات و تێكۆشانی ی.ن.ك بۆ خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوك كرد‌و رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی وه‌ك سكرتێری گشتی ی.ن.ك و جێگری سكرتێری سۆسیال ئینته‌ر ناشیۆناڵ-ی جیهانی به‌رزنرخاندو رایگه‌یاند كه ی.ن.ك له‌ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش حزبێكی كارایه‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامیه‌تی ی.ن.ك له‌رێكخراوی سۆسیال ئه‌نته‌رناشیۆناڵداو هاوكات مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سكرتێری ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال-ه‌وه له‌خۆڕا نه‌هاتووه، وتیشی: ئێمه تموحی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ببێته سكرتێری رێكخراوی سۆسیال ئه‌نته‌ر ناشیۆناڵیش.له‌كۆتاییدا جه‌ماوه‌ری ئه‌و گه‌ڕه‌كه كێشه‌و كه‌موكورتییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی خسته‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ردا رزگار عه‌لی به‌ڵێنی پێدان هه‌موو كێشه‌كانیان له‌رێگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ی.ن.ك و ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه بۆ جێبه‌جێ بكات