پیاو و ژنێك له‌کاتی ئه‌نجامدانی سێکسدا بوون به ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه
پیاو و ژنێك خۆیان بۆ نه‌گیراوه، تا بچنه شوێنکی گونجاو سێکسی خۆیان بکه‌ن، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر تێکه‌ڵی یه‌کتر ده‌بن و گوێ به هۆڕنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ناده‌ن و له‌سه‌ر سێکسی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و دواتر ده‌بنه قوربانی ئه‌و سێکسه خێرایه.
ئه‌م ڕووداوه‌ش له نزیك "Mpumalanga"ی له باشووری ئه‌فریقیا ڕوویداوه. هه‌روه‌ك "Abie Khoabane"، وته‌بێژی پۆلیس، له لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "Sowetan"دا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و پیاو و ژنه هیچ گرنگییه‌کیان به هۆڕنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر نه‌داوه و له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سێکسی خۆیان به‌رده‌وامبوون.
وێستگه‌ی داخراوی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نزیك "Kinross" به‌یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده‌کانی سۆزانییه‌کان داده‌نرێت.
پیاوه‌که ده‌ستبه‌جێ له شوێنی ڕووداودا گیانی ده‌رچوو، به‌ڵام ژنه‌که دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "Sowetan" پیاو و ژن تا کاژمێر دووی سه‌رله‌به‌یانی له یه‌كێك له باڕه‌کاندا مه‌یان خواردۆته‌وه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|