ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌گ له‌جیهاندا
"Trouble"، سه‌گی ملیۆنه‌ری کۆچکردوو "Leona Helmsley"، بوویه خاوه‌نی 12 ملیۆن دۆلار، پاش ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ری ناوبراو هه‌موو سامانه‌که‌ی به‌ناوی ئه‌و نووسی و دوو کوڕه‌زای له‌هه‌موو شتێك بێبه‌شکرد.
بێجگه له‌و بڕه پاره‌یه، "Trouble" ده‌بێته خاوه‌نی چه‌ندین شوێنی له‌پاشبه‌جێماوی "Leona Helmsley"، ئه‌وه‌ی به "Queen of Mean" ناوبانگی ده‌ركردبوو، له‌و شوێنانه‌ش "Empire State Building"ی به‌ناوبانگه.
بڕیاره "Leona Helmsley" له‌ته‌ك گۆڕی مێرده‌که‌یه‌وه به‌خاك بسپێردرێت و داواشیکرد بوو، که سه‌گه‌که‌ی پاش مردنی له‌ته‌ك گۆڕی خۆی و مێرده‌که‌یه‌وه بنێژرێت.
برای ئه‌و ژنه ملیۆنێره کۆچکردووه چاودێری و به‌خێوکردنی سه‌گه‌که‌ی که‌وتۆته ئه‌ستۆ و ئه‌ویش له‌لایه‌ن خوشکه کۆچکردووه‌که‌یه‌وه 12 ملیۆن وه‌رده‌گرێت.
دوو کوڕه‌زای "Leona Helmsley"یش یه‌کی 5 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن، به‌مه‌رجێك به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ساڵی جارێك سه‌ردانی گۆری باوکیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئافره‌تی كۆچكردوو دوو کوڕه‌زای دیکه‌ی بێبه‌شکردووه و هۆکاری ئه‌و بێبه‌شکردنه‌ش نازانرێت.
"Leona Helmsley" هه‌فته‌ی پێشوو له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا کۆچی دواییکردوو و به‌خۆی مێرده‌که‌ی خاوه‌نی 4 ملیار دۆلار بوون.
له ساڵی 1992دا ناوبراو به‌تاوانی خۆدزینه‌وه له باج سزادرا و ئه‌و ساته‌ش ناوبراو وتی: "ئێمه باج ناده‌ین، ته‌نها بچووکه‌کانن باج ده‌ده‌ن."
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|