به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، رۆژی پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند كه پیاوێك له قه‌زای خه‌باتی خۆرئاوای هه‌ولێر له رووداوێكی نادیاردا خوشكێكی خۆی كوشت.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به( ئاژانسی‌ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “پیاوێك له قه‌زای خه‌بات سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، له رووداوێكی نادیاردا خوشكێكی خۆی كوشت.”
روونیشیكرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا شوێنه‌واری پتر له10فیشه‌ك به جه‌سته‌ی ئافره‌ته كوژراوه‌كه‌دا دیاره كه ته‌مه‌نی(30ساڵ)ده‌بێت.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا كه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه،به‌لاَم تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی كوژرانی ئه‌و ئافره‌ته له‌به‌ر ده‌ستدانییه.
وتیشی”بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین ته‌رمه‌كه گوازرایه‌وه یه‌كه‌ی داد پزیشكی شاری هه‌ولێر‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|