ناچێت له یادم
به‌مه‌ستیش بژیم هه‌رتۆم له‌بیره
وه‌ک چۆن مناڵێ به‌باوش ژیره
دڵیش مناڵهلهباوهشی خه‌م
وێڵ و سه‌رگه‌ردان له‌ناو دونیای ته‌م
به‌عه‌شقی تۆوه ئه‌ژیم له‌ژیان
دوورلهنیگای تۆ بومهسهرگهردان
ئارام لێ براو دڵ و پێ سوتاو
خه‌زانی عهشقهبۆ منی داماو
مۆمی ته‌مه‌نم لێ کوژایه‌وه
ده‌رگای خۆشبه‌ختی ههرنهکرایهوه
بۆدڵی نامۆم خه‌م هاوسه‌ریه‌تی
هاورازێک نیهبیگرێ ده‌ستی
دوور له‌خزم و که‌س دوورلهیارانم
له‌ژیانی غوربه‌ت زۆر په‌شیمانم
به‌ڵام من چیبکه‌م مهنزڵگادووره
دڵ بۆ دیدارت یه‌کجار زه‌روره
خه‌م مۆته‌که‌یه دایمهلهم ژوره
سۆمای چاوانم گوڵێکی سوره
هۆنراوه .. کوری که‌رکوک
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|