كابرایهكله پێغه‌مبه‌رى(صلی الله علیه وسلم) پرسى ئاموَژگاریم بكه ئه‌ویش پێى فه‌رموو (تورِه مه‌به )سێ‌جار ئه‌مه‌ى لىَ پرسى كه‌چى هه‌ر فه‌رمووى تورِه مه‌به ، هه‌ڵچوونى ده‌روونى كار ده‌كاته سه‌ر دڵى ئه‌و كه‌سه‌ى تورِه ده‌بێت كاریگه‌رییه‌كى دوژمنانه ،زانستیانه سه‌لمێنراوه كه هه‌ڵچون و تورِه بوون ژماره‌ى لێدانى دڵ له ده‌قیقه‌یه‌كدا زیاد ده‌كات به‌مه‌ش برِى ئه‌و
خوێنه‌ى كه له‌لایه‌ن دڵه‌وه پاڵ پێوه ده‌نری بوَ ناو مولوله‌كانى خوێن دوو هێنده ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش وا له دڵدهكات كه برِێكى زیاتر له خوێن پاڵ پێوه بنێت به هوَى فراوان بوونى دڵه‌وه له‌به‌ر ئه‌و برِه خوێنه زوَرهى كه تێیدایه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَى شه‌كه‌ت بوون و رِهق بوونى ماسولكه‌كانى دیوارى دڵ و پاشان به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن وه بیستنى ده‌نگى تێپهرِ بوونى خوێن به‌ناو مولوله‌كانى خوێندا كه ئه‌مه‌ش بارێكى نا ئاساییه ، تورِه بوون به هه‌ردوو باره‌كه‌یه‌وه كه بریتین له
1- تورِهبوونى شاراوه 2- ئه‌و تورِهبوونهى كه دهردهبرِرێت و ئاشكرایه ، كاریگه‌رى زه‌ره‌ر مه‌ندیان هه‌یه له‌سه‌ر دڵ وه ته‌ندرووستى به گشتى ، له‌كاتى تورِهى دهرنهبرِاودا به زیاتر دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵته له كه‌سێكدا ده‌بێته هوَى به‌رز بوونه‌وه‌ى زه‌ره‌ره ته‌ندرووستییه‌كان له‌و كه‌سه‌دا ، بهلاَم له حاڵه‌تى تورِهى دهربرِاودا و دووباره بوونه‌وه‌ى دهربرِینى ئه‌م تورِییه ده‌بێته هوَى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و ئه‌گه‌رى توش بوون به نهخوَشى كوشنده‌ى دڵ له كه‌سى تورِهدا ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بلاَو بوونه‌وه‌ى شهپوَلهكانى تورِهى زه‌ره‌ره‌كان زیاد ده‌كات و له كه‌سه‌كه جیا نابێته‌وه واى لێ ده‌كات تواناى كوَنتروَڵ كردنى بارى ده‌روونى خوَى نامێنێت و له ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌موو حاڵه‌ته ناخوَشهى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه كه رِوَژانه ده‌یبیستین
چاره‌سه‌رى تورِهبوون
1- یادكردنى خواى گه‌وره
2- بیركردنه‌وه له‌و ههوالاَنهى هاتووه ده‌رباره‌ى خواردنه‌وه‌ى تورِهیى و لىَ بوردن و له سهرحوَیى
3- ترساندن له سزاى خواى گه‌وره ، ئه‌وه‌ش به ووتنى دهسهلاَتى خواى گه‌وره به‌سه‌ر منه‌وه زیاتره له دهسهلاَتى من له‌سه‌ر ئه‌م مروَڤه ، ئه‌گه‌ر تورِهیى خوَم دهرببرِم ئه‌وا خواى گه‌وره تورِهیى خوَى ئهرِێژىَ به‌سه‌ر مندا له رِوَژى دوایدا
4- بیر له خراپى وێنه‌ى خوَى بكاته‌وه له كاتى تورِهیدا ، كه ئه‌مه‌ش له كرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران و زانایان دووره
5- بیر بكاته‌وه كه تورِهیى به‌ره‌و په‌شیمانى و توَڵه سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌بات
6- له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ى كه تیایدایه بگوَرِىَ ، ئه‌گه‌ر وهستابىَ دابنیشىَ ، وه‌ئه‌گه‌ر
دانیشتبىَ پاڵ بكهوىَ ، وه ده‌ست نوێژ گرىَ
7- په‌نا به خواى گه‌وره بگرىَ له شه‌یتان
8- بیر له پاداشتى لىَ خوَشبون له خه‌ڵكى و سنگ فراوانى بكاته‌وه
له زیانه‌كانى تورِه بوون :
1- خواى گه‌وره تورِه ئهبىَ و شهتانیش رِازى ئهبىَ
2- خوَگرتنهوه له تورِه بوون قورسه‌و گرانتره له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى دوژمن
3- سه‌ر ئهكێشىَ بوَ دابرِن و خراپ كردنى په‌یوه‌ندى نێوان خه‌ڵكى
4- رِق و كینه‌و ئیره‌یى دروست ده‌كات كه ئه‌مه‌ش كه‌مى هوَشمهندى و تێگه‌یشتنى دینه
5- زوَربهى جار په‌شیمانى و داواى لىَ بوردنى له دوایه ، كه له‌وانه‌یه كاتى به‌سه‌ر چوبىَ واته كه‌سى به‌رامبه‌ر لىَ بوردنه‌كه وهرنهگرىَ
6- وا له كه‌سى تورِه بوو ئه‌كات كه سود له په‌ندو وه‌ر نهگرىَ
7- له‌وانه‌یه كار بكاته سه‌ر له‌ش ، ته‌نانه‌ت چاو كوێر ئه‌كات و گوىَ كهرِ ئه‌كات ، زمان لاڵ ئه‌كات وه مروَڤ بىَ هێز ئه‌كات ، له‌وانه‌شه ببێته هوَى مردنى مروَڤهكان به ته‌واوه‌تى
8- دوور كه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵك و ترسان له نزیك بوونه‌وه له‌كه‌سى تورِه بوو
مهكوی روگه‌ش
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|