پێشینیان له‌مێژه وتویانه پێكه‌نین تاجی جوانی رووخساره، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پزیشكان سه‌لماندوویانه كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆشی له‌سه‌ر پاراستنی جه‌سته له‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هه‌یه. توێژه‌رانی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه له‌ئه‌مریكا CTCI رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موووان له‌و راستییه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه تا له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا ڕێژه‌ی پێكه‌نینیان زیاتر بێ، ئه‌وا توانای به‌رگری جه‌سته‌شیان به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و دڵ به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و توێژه‌رانه ده‌ریده‌خه‌ن كه زه‌رده‌خه‌نه‌و قاقای پێكه‌نین ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی ئۆكسجینی جه‌سته، كه‌مبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ، باشبوونی دۆخی ده‌روونی، كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن‌و چالاكتربوونی بۆری‌و ده‌رچه‌ی دڵ‌و ئه‌مانه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی دووركه‌وتنه‌وه‌ن له‌شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی دڵ.
مةكوى روكه ش
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|