هه‌وار مه‌لا محمد سه‌ركردایه‌تی عێراقی كرد‌و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنان
له‌جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كانی خۆرئاوای ئاسیا‌و له‌كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كه‌م یاری به بردنه‌وه ده‌ست پێكرد، كاتێك روبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بویه‌وه‌و عێراق به‌ئه‌نجامی (2-1) یاریه‌كه‌ی برده‌وه. هه‌رچه‌نده له‌خوله‌كی 10ی تایمی یه‌كه‌مدا عه‌لی نونو گۆڵێكی بۆ یه‌مه‌ن تۆمار كرد، به‌لام له‌تایمی دووه‌مدا عێراقیه‌كان توانیان دوو گۆڵی له‌سه‌ر یه‌ك تۆمار بكه‌ن‌و یاریه‌كه ببه‌نه‌وه، سه‌ره‌تا له‌خوله‌كی 49دا ساماڵ سه‌عیدی به‌رگریكار ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له‌رێگه‌ی لێدانێكی سه‌ری جوانه‌وه هه‌وار مه‌لا محمد توانی گۆڵی دووه‌می عێراق له‌خوله‌كی 72داتۆمار بكات‌و 3 خاڵی یاریه‌كه بۆ عێراق به‌ده‌ست بهێنێت.
شایانی باسه له‌م یاریه‌دا محمد قابل له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه
--------------------------------------------------------------------------------
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|