له رووداوێكی ده‌گمه‌ن و سهرنجرِاكێش دا، پیاوێكی چینی توانی له رێگه‌ی فرمێسكی چاوییه‌وه بنوسێت "به‌ختی ئێوه به پانتای ده‌ریا بێت".
(روانتینیگ) پیاوێكی ته‌مه‌ن 56 ساڵی خه‌ڵكی شاری (لیویانگ)ی سه‌ر به پارێزگای (هه‌نانی) چینه. له كونی لوتییهوه ئاو هه‌ڵده‌مژێت و پاشان له رێگای بۆری فرمێسكه‌وه وه‌ك ئامێری ئاوپرژێن ئاوه‌كه دهپرِژێنێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و پیاوه چینییه، ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر توانای تایبه‌تی خۆی له پاركی (لوتوس والێر)ی شاری شانگها نمایش كرد.
له‌و رۆژه‌دا، به به‌كارهێنانی فرمێسكی چاو ئه‌و رستانه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك كه به قوماشێكی سوور داپۆشرا بوو نووسی: "Fu Ra Dong Hai" واتا "به‌ختی ئێوه به پانتای ده‌ریا بێت".
(روانتینگ) له وتووێژێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی چاینا نیوز گوتی: "ئه‌و توانا تایبه‌تییه‌ی خۆی له سه‌رده‌می منداڵیَ و كاتی مه‌له كردن له رووباردا دۆزیوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "هه‌ندێكجار له كاتی مه‌له كردن ئاوم ده‌خوارده‌وه و به‌رێككه‌وت جارێك بۆم ده‌ركه‌وت، توانام هه‌یه ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌یخۆمه‌وه له رێگای بۆری فرمێسكی چاوه‌كانم بیپرژێنمه ده‌ره‌وه. كاتێك هاورِێكانم ئه‌و كاره‌ی منیان بینی سه‌ریان سورِما".
روانتینگ تا ساڵی 1990 هۆگری خۆی بۆ ئه‌و هونه‌ره‌ی خۆی پیشان نه‌ده‌دا و له هه‌وڵی گهشهپێكردنیدا نه‌بوو. هه‌ر ئه‌و ساڵه دوای 20 ساڵ له كاركردنی له كارگه‌ی مادده كیمیاییه‌كان، كاره‌كه‌ی له‌ده‌ست دا، ماوه‌یه‌ك بێكار بوو، ئا له‌و كاته‌دا بوو كه هه‌وڵی دا له سه‌ر ئه‌و توانایه‌ی خۆی كار بكات.
دواتر روانتینگ دوای 3 ساڵ پرۆڤه توانی به شێوه‌یه‌كی سهنجرِاكێشانه ئاو له رێگه‌ی چاوه‌كانی بپرژێنێت و مه‌ودای ئاو پرژانهكه به ئه‌ندازه‌ی 3 مه‌تر بگه‌یه‌نێت.
payamner
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|