له وڵاتی ئوستراڵیا دزییه‌كی
سه‌یر روویدا، ئه‌م دزییه‌ش له كاتێكدا روویدا كه ژن و مێردێك تازه خانووێكی
گه‌ڕۆكی سه‌فه‌رییان له فرۆشیارێكی خانووی گه‌ڕۆك كڕی بوو و به دواوه‌ی
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیانیان به‌ست بوو و له‌ناو خانووه‌كه بوون و خه‌ریك بوو
ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌پڕ دزێك خۆی خسته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه و
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فڕاند و خانووه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ فڕاند و ژن و مێرده‌كه‌ش كه له‌ناو
خانووه گه‌ڕۆكه‌كه بوون ئه‌وانیشی فڕاند. دوای ئه‌مه‌ش له‌پڕ دزه‌كه خۆی كێشا
به ئۆتۆمبێلێك و ئۆتۆمبێله‌كه تێكچوو و له‌كار وه‌ستا، بۆیه دزه‌كه به‌په‌له
رایكرد و بۆی ده‌رچوو. به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی ئوستراڵی دزه‌كه ته‌نها
كامێرایه‌كی وێنه‌گرتنی دزیوه كه ژن و مێرده‌كه له ێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان
دابوو
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|