ڕاهێنه‌ری مێژووی یانه‌ی ئارسناڵ ئارسن ڤینگه‌ر له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی لیکیپ
ی فه‌ره‌نسی دانی به‌وه‌دانا حه‌زی کردووه ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید
کاتێک یانه‌که گرێبه‌ستێکی پێشکه‌شکرد پێش ده‌ستبه‌کاربوونی مانوێل بلیگرینی
به‌ڵام پڕۆژه‌ی پێگه‌یاندنی لاوانی ئارسناڵ هۆکاری ئه‌وه بووه یانه‌که
جێنه‌هێڵێت ، ڤینگه‌ر وتی : ریال تیپی مناڵیمه کاتێک بچوک بووم ده‌مبینی
یاریزانان به درێسی سپیه‌وه هه‌موو شتێکیان ده‌برده‌وه ئه‌مه‌ش وایلێکردم ئه‌و
یانه‌یه‌م خۆشبوێت ، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌کم هه‌یه له ئارسناڵ پابه‌ندم به یاریزانه
لاوه‌کانی تیپه‌که‌م و ده‌مه‌وێت سه‌رکه‌وتنی تیا به‌ده‌ستبهێنم . پاشانیش
ڕاهێنه‌ره فه‌ره‌نسیه‌که هۆکاری دووه‌می ئاشکراکرد و وتی : گرنگترین شت له
کاره‌که‌م سه‌ربه‌ستیه و من لێره هه‌مه ، پاره بۆ پیاوێک له ته‌مه‌نی من
هۆکارێکی گرنگ نیه . سه‌باره‌ت به یانه‌که‌ش به گشتی وتی : ریال یانه‌که پشت
ده‌به‌ستێت به کڕینی یاریزانان ، ئه‌گه‌ر من ڕاهێنه‌ر بوومایه له‌وانه یه کاکا
و ڕۆناڵدۆم نه‌کڕیایه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وه بکه‌ن که به‌رشلۆنه ئه‌نجامی
دا به یاریزانه گه‌نجه‌کان و ئه‌وه ڕۆشنبیریه‌کی نوێ ی وه‌رزشی دروست ده‌کات.