هه‌ندێك له‌و كچانه‌ی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیان هه‌یه، پاش هاوسه‌رگیریی له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه هه‌راسانده‌كرێن
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك تریفه عه‌لی، له‌پۆلی چواری ئاماده‌یی بوو، هێشتا ته‌مه‌نی 22 ساڵی تێنه‌په‌ڕاندبوو، كه له رێی یه‌كێك له هاوڕێ كچه‌كانییه‌وه كه‌وته داوای خۆشه‌ویستی كوڕێكه‌وه.
تریفه كه ئێستا ته‌مه‌نی 24 ساڵه، ساڵێك له‌ومه‌به‌رو پێش شووكردنی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كوڕی دیكه‌دا به‌ستبوو.
تریفه پێشئه‌وه‌ی له رێگه‌ی هاوڕێ كچه‌یه‌وه بكه‌وێته داوای خۆشه‌ویستییه‌وه، ته‌نها یه‌ك سیمكارتی مۆبایلی هه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیدا ژماره‌ی سیمكارته‌كانیشی زیادبوون.
تریفه‌وتی »بۆئه‌وه‌ی پێم نه‌زانن، چوار سیمكارتی دیكه‌شم كڕی، به‌نۆره قسه‌م له‌گه‌ڵ كوڕه‌كاندا ده‌كرد».
له‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی تریفه‌دا ته‌نها دایكی‌و خوشكێكی ئاگاداری بوون، ئه‌و كه له‌خێزانێكی هه‌ژاردا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد.
ئه‌م كچه بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕانه‌دا به ده‌رفه‌ت ده‌زانی كه یه‌كه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانسی مۆبایلی بۆ دابینبكه‌ن، كه چاوه‌ڕێی دابینكردنی له لایه‌ن خێزانه‌هه‌ژاره‌كه‌وه نه‌ده‌كرد.
تریفه‌وتی »وه‌حده‌و پاره‌م له‌كوڕه‌كان داوا ده‌كرد ئه‌وانیش دڵیان نه‌ده‌شكاندم‌و بۆیان دابین ده‌كردم».
په‌یوه‌ندی نێوان تریفه‌و كوڕه‌كان ده‌گاته ئاستێك، كه رۆژێك یه‌كێكیان پێیده‌ڵێت كه پێویستی به پاره هه‌یه‌و تریفه‌ش له دۆسته كوڕه‌كانی دیكه پاره‌ی بۆ كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام دۆسته‌كانی دیكه‌ی‌وایان زانیووه پاره‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی‌و كه‌سیشیان ئاگایان له په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی تریفه نه‌بووه.
تریفه‌وتی »توانیم 900دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كۆبكه‌مه‌وه‌و بیده‌م به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌م».
پاش ماوه‌یه‌ك، كوڕه‌كان داوای پاره‌كانیان له تریفه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێت كه كه‌مێك له‌و پاره‌یه‌ی بداته‌وه كه‌بۆی په‌یدا كردووه تاوه‌كو بۆ هاوڕێكانی بگێڕێته‌وه، به‌ڵام كوڕه‌كه پێیده‌ڵێت »پاره‌م له‌كوێ بوو، كێ به‌تۆی وتووه پاره‌م بۆبهێنی؟».
چیرۆكی ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی تریفه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك ئه‌و كوڕانه‌ی كه پاره‌یان پێدابوو یه‌خه‌ی باوكه هه‌ژاره‌كه‌ی ده‌گرن‌و هه‌موو شتێكی بۆ ده‌گێڕنه‌وه.
تریفه‌وتی »دواتر باوكم ژیانی لێ تاڵكردم‌و هاندو سیمكارته كانیشی لێسه‌ندمه‌وه».
چیرۆكی ژیانی لاوێتی تریفه یه‌كێكه له‌و نموونانه كه به‌هۆی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چه‌ندین كوڕدا دووچاری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و كچانه‌ی كه پێش ژیانی هاوسه‌رێتی په‌یوه‌ندی زۆریان هه‌یه، ناچارن پاش شووكردن سیمكارته‌كانیان بگۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی له لای مێرده‌كانیان په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده هۆكاری هه‌راسانكردنی به‌شێك كچان له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه، بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ كوڕاندا هه‌یانبووه، به‌ڵام هه‌ندێكجار هه‌یه به بێ خواستی كچه‌كه، كوڕان ده‌بنه هۆی بێزاركردنی كچان‌و كچانیش بیر له گۆڕینی سیمكارته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ونم محه‌مه‌د، 19ساڵ، جارێك ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراوی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی بینی، كاتێك ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ده‌نگی كوڕێكی بیست كه ده‌یوت ببووره به هه‌ڵه لێمداوه.
شه‌ونم پیشه‌ی خوێندكاره‌و هێشتا نه‌ڕۆشتووه‌ته ناو ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه تائێستا چه‌ندین جار ژماره مۆبایله‌كه‌ی گۆڕیوه، به‌هۆی په‌یوه‌ندیكردنی كوڕانه به ژماره‌كه‌یه‌وه كه »له‌ترسا ناچابوورم ره‌قه‌مه‌كه‌م بگۆڕم، چونكه كاتێك زه‌واجده‌كه‌م له‌وانه‌یه ئه‌وكوڕانه ببنه هۆی تێكدانی ژیانم».
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ر‌وونیده‌كه‌نه‌وه كه مۆبایل وه‌ك یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا خزمه‌تی زۆری مرۆڤی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌و چه‌ندینجار بووه‌ته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریی.
رێناس سه‌لام، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆڕینی ژماره‌ی مۆبایل له‌لایه‌ن كچانه‌وه بۆ هه‌ندێك هۆكار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌وانه »ره‌نگه ئه‌و كچه پێش هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كوڕاندا هه‌بو‌وبێت بۆیه ناتوانێت درێژه به‌و هاوڕێیه‌تیه بدات‌و ناچارده‌بێت ره‌قه‌مه‌كه‌ی بگۆڕێت».
شه‌ونم محه‌مه‌د وتی »كاتێك كوڕێك به‌هه‌ڵه په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كات دواتر‌وازیلێناهێنێت‌و چه‌ندجارێكی دیكه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه».
شه‌ونم كاتێك نموونه‌ی كچانی وه‌كو تریفه‌ی بینیووه، بڕیاری ئه‌وه‌یداوه كه هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه بكات، به گۆڕینی سیمكارته‌كه‌ی كۆتایی به‌و په‌یوندییه بهێنێت.
چیرۆكی تریفه، كه سه‌ره‌تایه‌كی خۆش‌و كۆتایییه‌كی ناخۆشی لێكه‌وته‌وه، هێشتا بیره‌وه‌رییه‌كانی ئازاری ده‌دات، كاتێك ده‌یانگێڕێته‌وه.
ئه‌و كاته تریفه زانی كه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه، كه باوكی بانگی دۆسته‌كه‌ی كرد‌و پێیوت كه ده‌بێت كچه‌كه‌ی بكاته خێزانی خۆی.
تریفه هه‌رگیز ئه‌و دیمانانه‌ی بیر ناچێته‌وه كه ئه‌و دۆسته‌ی به ره‌قی‌وه‌لامی باوكی داوه‌ته‌وه‌و داوه‌كه‌ی رتكردووه‌ته‌وه.
تریفه وتی »په‌نام برد بۆ خۆكوشتن‌و چه‌ندین ده‌سته حه‌بم خوارد، به‌ڵام نه‌مردم‌و مامه‌وه بۆ ناخۆشی ژیان».
هه‌رچه‌نده پاش ماوه‌یه‌ك تریفه ژیانی خێزانی پێكهێنا، به‌ڵام ژماره‌ی سیمكارته زۆره‌كانی له مێرده‌كه‌ی جیایكرده‌وه.
به‌لای هه‌ندێك له پیاوانه‌وه، په‌یوه‌ندیكردن به خێزانه‌كانیانه‌وه گومان دروستده‌كات‌و كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌ه‌ی به‌دوادا دێت، به‌ڵام هه‌ندێكجاریش ئه‌و پیاوانه‌ی كه متمانه‌یان به خێزانه‌كانیان هه‌یه، ژیانی خێزانیان به‌هۆی ته‌له‌فۆنی كوڕێكه‌وه تێكناده‌ن.
ئازاد محه‌مه‌د، كوڕێكی ته‌مه‌ن 22ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی كه ژنی هێنا، بینیویه‌تی كه چۆن كوڕان په‌یوه‌ندیان به خێزانه‌كه‌یه‌وه كردووه، هه‌تا به‌ناچاریی ژماره‌كه‌ی گۆڕیوه.
ئازاد وتی »خۆنابێت من بچم له‌سه‌ر گۆڕینی ره‌قه‌مه‌كه‌ی لێی جیا ببمه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا ئه‌و منی خۆشده‌وێت‌و متمانه‌ی ته‌واویشم پێی هه‌یه».
رێناس، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێیوایه گۆڕینی ژماره‌ی مۆبایلی كچان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستیانه‌ی پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ كوڕاندا هه‌یان بووه، »له‌وانه‌یه پێش زه‌واج چه‌ند كه‌سێكی ره‌فزی خۆشه‌ویستی كردبێت، ره‌نگه تاوانی كچه‌كه‌شی تێدانه‌بێت، به‌ڵام ره‌قه‌مه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو مێرده‌كه‌ی گومانێكی له‌لا دروست ببێت».
چه‌ند مانگێك پێش ئێستا، كاتێك كوڕێك هاته خوازبێنی تریفه، چیرۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی رابردووی نه‌زانی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 25 رۆژ، ژیانی هاوسه‌رێتیان كۆتایی پێهات‌و له‌یه‌ك جیابوونه‌وه، كاتێك له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو چیرۆكه‌كه بۆ مێرده‌كه‌ی ئاشكرابوو.
تریفه وتی »ئه‌و كوڕانه‌ی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوو چو‌وبوون بۆلای مێرده‌كه‌م‌و هه‌موو شتێكیان بۆ گێڕابووه‌وه‌و ئه‌ویش پێی قبوڵ نه‌كرا».
وتیشی »له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه، خه‌ڵكی به‌جۆرێكی دیكه سه‌یرم ده‌كه‌ن بۆیه ئێستا هیچ ره‌قه‌م مۆبایلێكم پێ نییه».
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|