دوورگه- بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی خەندان، پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسلمانان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دا له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسلمانان له‌وڵاتی قیرقیزستان و رۆڵی رێكخراوه‌كه بۆ پشتیوانی كردنی گه‌لانی سته‌مدیده خسته‌ڕوو.
پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی رایگه‌یاند: ئێمه پشتگیری له گه‌لی سته‌مدیده‌ی كورد ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك بێت و پێمان وایه خاوه‌نی كێشه‌یه‌كی ره‌وایه و پێویستی به چاره‌سه‌ر كردنی دادوه‌ری هه‌یه، وتیشی: "ئێمه، په‌كه‌كه به‌تیرۆریست نازانین".
قەرەداخ سەبارەت رۆڵی یەکیەتییەکەیان سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشەی سیاسیی عێراق، رایگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كین له عیراق بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ین كێشه‌كان وه‌كو پێشوو تائیفی و مه‌زهه‌بی نییه، به‌ڵكو كێشه‌كان زیاتر سیاسیه.
وتیشی: "به‌پێی فه‌توای دكتۆر یوسف قه‌رزاوی و ئێمه داگیركردنی زه‌وی كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب یان هه‌ركه‌سێكی تره‌وه حه‌رامه پێویسته چۆڵ بكرێت".
قەرەداخی وتی: "ئێمه ئاماده‌ین به دپیالۆگ و كاری خێر هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی كورد بده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خاوه‌نه‌كانیان".
قه‌ره‌داغی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه له یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسڵمانان پشتگیری له‌هه‌موو گه‌لانی سته‌مدیده‌ی موسڵمانی جیهان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی گه‌لی سته‌مدیده‌ی كورد".
ئەمينداری یەکیەتیی زانایانی جیهانیی موسڵمان وتی: "ئێمه پێمانوایه كورد خاوه‌ن كێشه‌یه‌كی ره‌وایه و پێویستی به چاره‌سه‌ر كردنی دادوه‌ری و یه‌كسانی هه‌یه له هه‌موو شوێنه‌كانی جیهان ".
وتیشی: "ئێستا كێشه‌ی كورد، كێشه‌یه‌كه هه‌موو خه‌ڵك له جیهان ده‌زانێت كه كورد كێشه‌ی هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه".
قه‌ره‌داغی له‌مه‌ڕ به تیرۆریست ناوزه‌د كردنی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌لایه‌ن دكتۆر یوسف قه‌رزاویه‌وه وتی: "هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسڵمانان ده‌رنه‌چووه (په‌كه‌كه) به تیرۆریست بزانێت، به‌ڵكو هه‌ندێك كاری كوشتن كه‌له‌لایه‌ن (په‌كه‌كه)ه‌وه ئه‌نجامدرابوو، قسه له‌سه‌ر ئه‌و كاره كراوه ئه‌ویش رای تایبه‌تی خۆیه‌تی نه‌ك یه‌كێتی زانایان".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئێمه وه‌ڵاممان بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی قه‌رزاوی هه‌بووه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه ئیدانه‌ی كاری حیزبێك بكه‌ین له جیهاندا، به‌ڵكو ئێمه پشتگیری له‌هه‌موو سته‌مدیده‌یه‌ك ده‌كه‌ین و قه‌رزاوی ئه‌وه‌ی وتووه، كورد پێویسته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان بن".
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|