پێڵاوی پاژنه‌به‌رز زیان به مێشكی ژنان ده‌گه‌یه‌نێت
خه‌ندان ـ زانایه‌كی سویدی هۆشیاریدا، له‌پێكردنی پێڵاوی پاژنه‌به‌رز له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، ره‌نگه ببێته هۆكاری شێتبوون، وتیشی: " له‌پێكردنی ئه‌و جۆره پێڵاوانه په‌یوه‌ندی به‌تووشبوون به‌نه‌خۆشی شیزۆفرینیا (ئینفیسامی عه‌قڵی) یه‌وه هه‌یه له‌نێو ژناندا.
یارل فلینز مارك له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له‌گۆڤاری "هیوبوتیسیس"ی زانستی بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات "له‌پێكردنی ئه‌و جۆره پێڵاوانه، ژنان تووشی شڵه‌ژانێكی توند ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌قاچه‌كانیدا، ئه‌وه‌ش وایلێده‌كات نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ك ته‌واو رێبكات، كه ره‌نگه ببێته هۆكاری رێگرتن له‌وه‌رگره ده‌مارییه‌كانی ماسولكه‌ی قاچ بۆ ده‌رهێنانی "دوبامین" كه ماده‌یه‌كی گرنگه بۆ سه‌لامه‌تی عه‌قڵ".
فلینز مارك هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : "تێوه‌رییه‌كه‌ی ته‌فسیری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تووشبوون به‌شیزۆفرینیا له‌نێوان ژنان ده‌كات له‌وڵاتانی خۆرئاوا، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێڵاوی بنبه‌رز له‌پێی ده‌كه‌ن".
ئه‌و زانا سویدیه دوپاتیشی كرده‌وه له‌پێی كردنی پێڵاوی پاژنه‌به‌رز له‌لایه‌ن ژنانه‌وه "پێش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یڕه‌وكراوه و دوای ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌شیزۆفرینیا ده‌ركه‌وتووه" .
دروستكردنی ئه‌و جۆره پێڵاوانه له‌نێو كارگه‌كاندا سه‌ره‌تا له‌ویلایه‌تی ماساشوستسی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكراوه‌و دواتر له‌ئینگلته‌راو ئه‌ڵمانیاو باقی وڵاتانی خۆرئاوا بڵاوبووه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌خۆشی شیزۆفرینیاش زیادی كردووه له‌و وڵاتانه.
فلینز مارك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا بۆی ده‌ركه‌وتووه یه‌كه‌م جار له‌مێژوودا كه ژنان پێڵاوی بن به‌رزیان له‌پێی كردبێت له‌وڵاتی میزوبۆتامیا"وڵاتی نێوان دوو رووبار"
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|