له رێكه‌وتى (/16/4/ 1889) له ولاتى به‌ريتانيا له‌دايك بوه له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى منداليدا به هه‌ژارى و بێلانهيى به سه‌ر بردوه به‌لام چونكه باوه‌رى به‌و راستيه هه‌بوو كه مرۆٿ به هۆى خه‌بات و كۆلنه‌دان و بروا به‌خۆبونه‌وه ده‌توانى بگاته ئامانج،بۆيه توانى رێچكه‌ى خۆى له ژياندا بدۆزێته‌وه ، كه بوو به‌يه‌كێك له هونه‌رمه‌نده هه‌ره ناوداره‌كانى بوارى كۆميديا له سه‌ر ئاستى جيهاندا.
هه‌ر له‌ته‌مه‌نى منداليدا له‌يه‌كێك لههۆلهكانى شانۆداكارى كردوه دواتر چوه بۆ ئه‌مه‌ريكا له‌وێ ناوبانگى له ته‌واوى دنيادا بلاو بوه‌وه هه‌ر له‌وێش كومپانيايهكى سينه‌مايى دانا . چارلى ده‌لێت:من له به‌رهه‌مه‌كانمدا نامه‌وێ بهبى هۆ خه‌لك بخه‌مه پێكه‌نين ،به‌لكو ده‌مه‌وێت لايه‌نه تاريكهكانى كۆمه‌لگا و ژيان چاره‌سه‌ر بكه‌م،چه‌ندين به‌رهه‌مى بۆ خستنه‌رووى چه‌وساندنه‌وه‌ى مندالان پێشكه‌ش كردوه‌و،له زۆرێك له ٿيلمه كۆميديهكانيدا خراپه‌كارى چه‌وسێنه‌ران ده‌خاته روو.له سالى (1940)يشدا ٿيلمێكى به ناوى (ديكتاتۆر)سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانى هيتله‌رى خوێنريژ بلاوكرده‌وه....هه‌روه‌ها له گرنگترين به‌رهه‌مه‌كانى (گه‌ران به دواى زێر،روناكيهكانى شار،چه‌رخى نوێ،....هتد)
سه‌ره‌راى كارى نواندنيش ده‌رهێنه‌رو سيناريست و دانه‌رێكى لێهاتوش بوو له بوارى سينه‌ما.شايانى باسه به هۆى هه‌لوێسته بوێره‌كانى سالى(1952)له ئه‌مه‌ريكا دهريانكرد و ناچار بو زێدى باب و باپيرانى گه‌راوه به‌ريتانيا . له سالى (1972)شدا به سه‌ربه‌رزى گه‌راوه ئه‌مه‌ريكا و له‌وى خه‌لاتى ئۆسكارى جيهانيان له بوارى سينه‌مادا پێشكه‌شكرد له سالى (1977)كۆچى دوايى كرد
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|