مناڵەکە گوتى" بەڵێ کاک بێوار تووشى حادیسە هاتووە ، داواى
تۆ دەکات وا ئێستا لەبەر نەشتەرگەرى یە ، من و دایکم بەپەلە چووین بۆ نەخۆشخانە ،
بەڵام من نەمدەزانى ئەو بێوارە هەمان بێوارى زانکۆیە ، کاتێ چووین لەدەرەوەى ژوورى
نەشتەرگەرى چاوەڕوان بووین ، باوکى بێوار هەر سەیرى دایکمى دەکرد ، بۆهەر کوێیەک
دەچوو بە دواى دەکەوت ، نە من نە دایکم نەماندەزانى ئەو پیاوە باوکى بێوارە ، دایکم
پرسى بۆ وا بەدواى دەکەویت چى دەکەى لێرە ، وتى کوڕەکەم دەعمى کردوە ، بەڵام هیچ نى
یە چاک دەبێتەوە ، باوکى بێوار هیچ سۆزێکى بۆ بێوار نەبوو ، لەبەر ئەم قسانەى دەکرد
ئەگینا بێوار لەبەر نەشتەرگەرى بوو ، لاقێکى شکا بوو لەگەڵ ئەوەى شکاویەکەى سەخت
بوو ، بەڵام دکتۆر گوتبوى گەر لە نەشتەرگەرى یەکە دەرچێت ئەوا لاقى وەکو جارانى لێ
دێتەوە ، دایکم گوتى کەواتە کوڕى تۆ خەتەر نى یە کوڕى تۆ لە کوڕى منى داوە بە
سەیارە هەر شتێکى لێبێت ئەوا تۆ بەرپرسى ، باوکى بێواریش چونکە دایکمى چووبوە دڵەوە
گوتى بەسەر چاو ، هەرچى یەکى بڵێى جێ بە جێى دەکەم و لەکوڕەکەشم دەدەم بۆ ئەم کارەى
بەسەر کوڕەکەت هێناوە ، دکتۆر لە نەشتەرگەرى بۆوە بانگى کردین چووینە ژوورەوە باوکى
بێوار گووتى ئەوە کوڕى منە ، دایکى منیش گوتى ئەوە کوڕى منە ، باوکى بێوار گوتى
کوڕى منە هى تۆ نى یە ، دایکیشم گوتى من وەکو دایکێکى ئەوم کاتێ چوومە ژوورەوە
بێوارم بینى گوتم دایکە بێوار ئەم هەموو چاکەی لەگەڵ ئێمە کردووە ، گوتى بەڵێ کچم
منیش چوومە ژوورەوە زیاتر بێوارم خۆشەویست ، بەڵام نەمتوانى پێى بڵێم و زۆر سوپاسى
بێوارم کرد ، دواتر چومە دەرەوە باوکى بێواریش هەموو ڕۆژێک سەردانى دایکمى دەکرد بۆ
ئەوەى لێى نزیک بێتەوە هەموو ڕۆژێک دەچوو بۆ شوێنى کارى نافیعە خان ، بە بیانووى
ئەوەى بزانێ کارەکانى چۆن بەڕێوە دەچن ، بەڵام لە ڕاستى دا بۆ بینینى نافیعە خان
دەچوو ، تاکو ڕۆژێک چوو بۆ بینینى نافیعە خان و داواى لێ کرد شوى پێ بکات ، نافیعە
خان گوتى من ناتوانم شوت پێ بکەم دواى ئەو چەند ساڵە من شووم نەکردووە خەڵکى چیم پێ
دەڵێت ، گەر شوو بکەم ، بەڵام باوکى بێوار هەر لە هەوڵ دابوو بۆ ئەوەى شووى پێ بکات
گوتى گەر تۆ شووم پێ بکەیت ئەوا هەموو شتێکت بۆ دابین دەکەم و ناهێڵم مناڵەکانت لە
هیچیان کەم بێت ، ئەمیش ڕازى بوو شووى پێ بکات لەبەر منداڵەکانى گوتى گەر وابێ لە
هیچیان کەم نابێ ، بەڵام کاتێ باوکى بێوار دایکمى گواستەوە ئێمەى بەدەر نا ، هەرچەن
دایکم زۆر گریا و پاڕایەوە ، بەڵام گوێى پێ نەدا ، لە زانکۆ کاتێ گەیشتبوومە
چوارەمى ئەم بەشە خوێندکارانى زانکۆ گاڵتەیان پێ دەکردم دەیان وت دایکى بەم تەمەنە
شووى کردۆتەوە باوکى زڕى دەرى کردوون وە زۆر قسەى پڕ و پووچى تر کە هیچى تر توانام
نەبوو گوێ بیستى ئەم قسانە بم ، بەڵێ دایکم ڕۆیى جارێکى تر ناگەڕێتەوە ، بێوار
داواى لێ کردم کە ڕازى بم بچین بۆ شارێکى تر گوتى وەک خوشک و برا دەژین تەنها بۆ
ئەوەى دوور بین لە قسەى خەڵکى ، بەم شێوەیە ڕازى بووم و خوشک و براکەشم لەگەڵ خۆم
برد ، چووین بۆ سلێمانى کە قۆناغى چوارەمم لە سلێمانى تەواو کرد و بووم بە مامۆستا
دایکیشم داواى شوێنى لە بێوار کردبوو ، بەڵام چونکە من بە بێوارم گوت کە شوێنى من
بەکەس نەڵێ ، بێوار گوتبووى من پێى نازانم ، بێوار جار جارە سەرى لە ماڵەوەیان ئەدا
، ڕۆژێک کە چووبۆوە بۆ هەولێر ئەو ڕۆژە دایکم زۆر دڵى پڕببوو هەموو ڕۆژەکانى لەگەڵ
ئێمەى کە بەسەر بردبوو بیرى هاتبۆوە و زۆر گریا بوو چووبوو خۆى سوتاندبوو ، وە
داواى منى کردبوو ، بێوار بەپەلە هاتەوە سلێمانى و هەواڵى سووتانى دایکمى پێ دام
منیش بە پەلە و بە گریان چوومەوە بۆ هەولێر ، بەڵام دایکم سووتاوى یەکەى زۆر بوو
لەسەرە مەرگ دابوو چووم بۆنەخۆشخانە و دایکم بینى لەسەر جێگاى نەخۆشخانە ڕامکرد
بەهەموو توانایەکى خۆم دەستم کردە ملى و ماچى چاوەکانم کرد و فرمێسکى چاوم بەربۆوە
بەسەر ڕووى سوتاوى دا ، دایکم گوتى بێگەر گیان مەگرى ، ئەوە تۆى لە باوەشم ، زۆر دڵ
خۆشم بە بینینت ، بڕوام نەبوو جارێکى تر بتبینمەوە لەگەڵ ئەوەى دایکم قورگى پڕ
گریان بوو بە ئازایانە قسەى لەگەڵ دەکردم دەیویست پێبکەنێ گوتى" بێگەرد گیان بەر
لەوەى لە دنیا کۆچ بکەم ببورە ژیانى ئێوەم تێک دا منیش گوتم دایکە گیان تۆ ئێمە
ببورە بووینە هۆى ئازار و خەم بۆتۆ ، دایکم بەر لەوەى چاوى دابخات و گیانى سارد
بێتەوە پێى گوتم" کچم بەر لەوەى بمرم تۆ ڕازى بە شوو بە بێوار بکەى ، بێوار کوڕێکى
زۆر چاکە لەوت چاکتر دەست ناکەوێت . نا تۆ هەرگیز نامرى دایکە گیان ، بەڵێ دەمرم
ئێستا بەڵێن بدە داواکاریم بەجێ دەهێنى ، منیش گوتم باشە دایکە گیان منیش بەڵێنت
دەدەم مێرد بە بێوار بکەم . زۆرى پێ نەچوو دایکم چاوى داخست و گیانى سارد بۆوە ،
فرمێسکەکانم بوون بە دەریایەک ، فرمێسکەکانم لەو کاتەدا بوون بە ڕووبارێک و بیابانە
وشکەکانیان جوانتر و تەڕ کرد ، دواى مردنى دایکم و چەند ڕۆژێک بەدوایدا من و بێوار
ئەڵقەى بوکێنیمان گۆڕیەوە و بووین بە هاوسەرى یەکترى ، ژیانێکى خۆشمان بەسەر برد ،
ئێستا من و بێوار دوو کۆرپەى جوانمان هەیە . وە بە درێژایى ڕۆژگار جەستەى سوتاوى
دایکم لەبەر چاو ون نابێت ، چونکە دایکم نیشتیمانێک بوو بۆ من کە هەرگیز بێبەشى
نەدەکردم لە خۆشیەکا
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|