منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 سه يره .مارەكردنی كچێكی منداڵ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 16997
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: سه يره .مارەكردنی كچێكی منداڵ   السبت 03 يوليو 2010, 3:42 pm

هێشتا لە زۆر شوێنی ئەم وڵاتەی ئێمەدا رێوشوێنەكانی
مارەكردنی ژن، رێوشوێنی نەریت و رەگ و ریشەیان بۆ دابوونەریتێكی دواكەوتووانە
دەگەڕێتەوە، لەم دەڤەر و ناوچانە پیاو باڵادەست و خاوەن بڕیاری تاكڕەوانەیە جا
كاتێك هەڵەیەكیش دەكات زۆرجاران ئافرەتەكە باجی هەڵەكە دەدات، لەو هەڵانەش
مارەكردنی كچی تەمەن بچووكە، ئەم بەسەرهاتەی كە لێرە دەیگێڕینەوە رێك و راست ئەم
لایەنە دەسەلمێنێ و بەڕاستیش بەسەر كچێكدا هاتووە كە ئێستا تەمەنی (21) ساڵانە، ئەم
كچە لە تەمەنی هەشت ساڵان لە پیاوێك، كە زۆر لە خۆی گەورەتر بووە مارە دەكرێت، هۆی
مارەكردنەكەی بۆ چارەسەر كردنی كێشەیەكی خێزانی كابرا بووە، دواتر كابرا دەبێتە
مۆتەكەو بە ملی كچەوە دەنووسێت و دوای مشتومڕێكی زۆر ، یەكلایی دەكرێتەوە و بە
كابرا تەڵاق دەدرێت...


سوێند بە تەڵاق خواردن
شەڕ و دەمەقاڵەی
نێوان ژن و مێرد لە كۆمەڵگەی ئێمە شتێكی ئاساییە و رۆژانە لای زۆربەی خێزانەكان
دەبینرێت، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە ئەو جۆرە مشتومڕانە سەر بكێشێ بۆ تەڵاقدان و
سوێند بە تەڵاق خواردن و ئەو جۆرە شتانە، ئەم كێشەیەی كە دەیخەینەڕوو لە سوێند بە
تەڵاق خواردنەوە دەستی پێكرد.(ئیسماعیل) پیاوێكی تەمەن(34) ساڵی بوو، پیاوێكی گرژ و
زوو توڕە بوو، زوو هەڵچوون و سوێند خواردن و هەندێكجاریش جنێودان یەكێ لە خاسییەتە
دەروونییەكانی بوو، كێ لە دراوسێكانی كە خزمێكی دووریشی بوو، ناوی(شەمسەدین)ە،
مەسەلەی تووڕەیی و بەشەڕهاتنی لە ماڵ و سوێند خواردنەكەی و چۆنییەتی چارەسەركردنی و
گیرۆدەبوونی خۆی و كوڕەزاكەشی بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێ:
ئێوارەیەك گوێمان لە دەنگە دەنگ و هەرای (ئیسماعیل) بوو، كە لە
ماڵی خۆی لەگەڵ ژنەكەی شەڕی بوو، ماڵی ئێمەش كە كوڕە بە ژنەكەشم لەگەڵمان بوو،
لەگەڵ ماڵی ئیسماعیل تەنیا دیوارێكمان نێوان بوو من و (عەزیز)ی كوڕیشم، گوتمان
بابچین بزانین كێشەكە چییە و بەڵكو شەڕەكەیان كۆتایی پێبێنین ئیدی كە ئێمە چووین
یەك دوو دراوسێی دیكەش هاتن، هەر چۆنێك بێت شەڕەكەمان كوژاندەوە و (ئیسماعیل)مان
هێوركردەوە و بارودۆخ ئاسایی كرایەوە، بەڵام ژنەكەی رووی دەمی لە ئێمە كردوو و
گوتی: راستە ئێستا شەڕەكەتان كوژاندەوە و (ئیسماعیل) هێمن كرایەوە، بەڵام ئەو
سوێندی خواردووە كە ژنم بەسەربێنێ، كە وای گوت بەڕاستی ژنەمان لە دۆخێكی شڵەژاو دیت
و دەبوو بە هەموولایەك هەوڵی چارەسەركردنی بدەین، هەر چەند سەرمان هێناو برد
نەماندەزانی چۆنی چارەسەر بكەین، یەكێ لە پیاوانی دانیشتنەكە پێشنیاری ئەوەی كرد
لەبەر سوێندەكەی كچێكی منداڵی لێ مارە بكەین پاش دوو سێ رۆژی تر تەڵاقی بدات، بۆ
ئەوەی هەم سوێندەكەی نەكەوێتە سەر و هەمیش بێ ئەوەی ژنێكی تر بەسەر ژنەكەی بێنێ
كێشەكە ببڕێنینەوە.
منیش گوتم: كاكە ئەوە(عەزیز)ی كوڕم
كیژێكی هەشت ساڵانی هەیە بالێی مارەبكەین و پاش دوو رۆژی تر تەڵاقی بدات، هەموومان
لەسەر ئەو تەگبیرە رێككەوتین و ناردمان بە دوای مامۆستاییەكی ئایینی، مامۆستا
ئەگەرچی تەگبیرەكەی پێ خراپ نەبوون بەڵام لایەنگیریشی نەكرد و وریایی دایە
هەموولایەك ئەگەر هاتوو بەیانی(ئیسماعیل) كچە تەڵاق نەدات، رەنگە كێشەی لێپەیدا
ببێت كەچی(ئیسماعیل) سوێندی خوارد كە شتی وا ناكات و شتی واشی لێناوەشێتەوە،
مامۆستا پرسیاری لە (عەزیز)ی باوكی كرد و گوتی: ئایا تۆ رازی بە مارەكردنی كچی خۆت
كە منداڵە و تۆ دەبیە وەلی ئەمری لە (ئیسماعیل) كە زۆر لەوی گەورەترە؟ عەزیز یش
گوتی: بەڵێ رازیم بەو مەرجەی دوو رۆژی تر تەڵاقی بدات، هەموولایەك بە رێككەوتنەكە
رازی بوون و مامۆستاش(عەزیز)ی كردە سەرپەرشتیاری كچەكەی، كە ناوی(نەهاوەند) بوو و
بە ئامادەبوونی دوو شاهێد (نەهاوەند)ی لە ئیسماعیل (34) ساڵە مارەكرد و كۆتایی بە
كێشەی سوێند خواردنەكە هێنرا.
پەشیمان بوونەوە و
تەڵاقنەدانی كچە
پاش تەواوبوونی كێشەكە (ئیسماعیل) سەرو دڵی
خۆش بوو، هەمیشە لەبن لێوانەوە بزەی دەهاتێ و وەكو دەڵێن، تازە جاحێڵ ببۆوە و دەستی
بە سمێڵی دادەهێنا.
سێ چوار رۆژێكی پێچوو(شەمسەدین)
ئێوارەیەك دەچێتەوە ماڵیان و باسی تەڵاقدانی (نەهاوەند) دەهێننەوە گۆڕێ، بەڵام(
ئیسماعیل) تۆزێك خۆی دێنێ و دەبات و بە هەر جۆرێك بێت بەدەستبەتاڵی دەیانێرێتەوە،
(شەمسەدین) لە درێژەی باسەكە دەڵێ:
جاری یەكەم پاش سێ چوار
رۆژێك كە چووینە ماڵی (ئیسماعیل) بێ هیچ دەرەنجامێك هاتینە دەرەوە.
ئێمە بڕیارماندا ئەو جارە یەكلایی بكەینەوە، پاش هەفتەیەكی تر
چووینەوە و پێمان گوت تەڵاقی بدە كەچی ئەو گوتی: وەڵڵا من تەڵاقی نادەم و چاوەڕێی
دەكەم تا بڕێكی تر گەورە بێ ئەوجا دەیگوازمەوە، لەمەوە لە نیازی(ئیسماعیل) گەیشتین
و وەك دەڵێن: بۆ ردێن چووین سمێڵیشمان لەسەری دانا، تازە كابرا نیازی خراپە و بەهیچ
بارێك دەستبەرداری كچەكەمان نابێت، ئەو شەوە بەووە عاجزیمان و خەریك بوو (عەزیز)ی
كوڕم كێشەكە گەورە بكات بەڵام من بەرزەوتم كرد و گوتم: كوڕم هەڵەیەكمان كردووە با
نەیكەینە دوان و شتمان لە دەست نەقەومێ، ئەو كابرایە شەرمی بەخۆی نییە، وازبێنە هەر
چارەسەری دەكەین، ئەگەر هەوڵدان بێ سوود بوو لەگەڵی، رێگەی دادگا دەگرینە بەر.
ئەوەبوو هەرچی هەوڵمان لەگەڵیدا بێسوود بوون ناچار راوەستاین
تا(نەهاوەند) گەورە بوو، كە پانزە ساڵی تەواو كرد، چووینە دادگا و داوای لە دژی
تۆماركرد، كابرا وایدەزانی قەرزی لەسەرمانە لە دادگا بە قازی دەگوت، ژنی خۆمە و
تەڵاقی نادەم، كە بۆ دادگا روون بۆوە جارێ نەگوازراوەتەوە و كابراش بە تەمەن زۆر
لەو گەورەترە، ئەگەر بەباپیری نەشێت، بێگومان بە باوكی دەشێت و هەروەها نەمارەیی
پێشەكی و نە پاشەكیش هیچی نەداوە بۆیە دادگا بڕیاری دا لێكیان جیا بكاتەوە و كچە بە
كابرا ناشێت.
كە (ئیسماعیل) تووشی ئەو دۆخەبوو، كردیە
هەرایەك ئەوسەری دیار نەبێت و سوور بوو لەسەر ئەوەی كە تەڵاقی نەداوە و تەڵاقیشی
نادات، هەر چۆنی بێت كێشەكە بەو شێوەیە مایەوەو(ئیسماعیل) هەمیشە هەڕەشە و گوڕەشەی
دەكرد.
ماوەیەكی پێچوو داخوازی(نەهاوەند)هات ئێمە هەردوولا
بڕیارماندا بڕە پارەیەك بدەین( ئیسماعیل) بۆ ئەوەی دەست لە كچەكە هەڵگرێ و لە
كۆڵیشیمان بێتەوە كە وەك قیڕوبنێشت پێمانە نووسابوو، ئینجا بە بینەوە بەردەیەكی زۆر
توانیمان بە بڕە پارەیەك رازی بكەین، لە پێش مامۆستایەكی ئایینی تەڵاقی فڕێ دا و بە
یەكجارەكی یەخەی لە یەخەمان بۆوە
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
دانيار كوردى
عضو ذهبيعضو ذهبي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 404
نقاط : 12520
تاريخ التسجيل : 18/06/2010

مُساهمةموضوع: رد: سه يره .مارەكردنی كچێكی منداڵ   الإثنين 05 يوليو 2010, 3:40 am

ده ست خوش بابه تيكى واقعى يه له ناو كومه لكا تا كو ئيستاش باوه
توقيــع العضو دانيار كوردى
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
البرنسيسة
عضو ذهبيعضو ذهبي
بيانات العضو
الجنس : انثى
عدد المساهمات : 356
نقاط : 12960
تاريخ التسجيل : 06/02/2010
العمر : 26

مُساهمةموضوع: رد: سه يره .مارەكردنی كچێكی منداڵ   الإثنين 05 يوليو 2010, 5:22 pm

عـــــــــــــــــــــــــــاشت أيدك 
يامبدع
توقيــع العضو البرنسيسة
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

سه يره .مارەكردنی كچێكی منداڵ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: