قسه‌كردن به‌مۆبایل زیاتر له‌شه‌ش خولهك به‌یه‌ك گوێ، زیانێكی زۆر بهتهندروستیتان دهگهیهنێتو تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی جۆربه‌جۆرتان ده‌كات.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان ئاشكرایانكردووه، زۆر قسه‌كردن به‌یه‌ك گوێ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش خولهك، گه‌رمی بۆ چوارچێوه‌ی گوێ دروست ده‌كات، ئه‌و گه‌رمییه‌ش كه له‌چوارچێوه‌ی گوێدا دروست ده‌بێت، چه‌ندین نه‌خۆشی به‌دوای خۆیدا دههێنێتو كێشه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بۆ گوێ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها زۆر قسه‌كردن به‌یه‌ك گوێ چه‌ندین كێشه‌ی دیكه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، وه‌كو (سه‌رئێشه، زوو توڕه‌بوون، بێخه‌وی، بێسهرنجیو تێكچوونی خانه‌كانی له‌ش).
لێكۆڵه‌ره‌وان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری دروستبوونی ئه‌و گه‌رمییه به‌رده‌وامه، كه له‌كاتی قسه‌كردندا دروست ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك، بۆیه ڕێنمایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان، به‌یه‌ك گوێ زیاتر له‌شه‌ش خولهك قسهنهكهن.
لێكۆڵه‌ره‌وان به‌پێویستیشیان زانی، خه‌ڵكی مۆبایل بهكیفهوه به‌كاربهێنن باشتره، له‌چاو ئه‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه به‌ته‌نها به‌كاربهێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك لێكۆڵه‌ری ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاندووه، زۆر به‌كارهێنانی هێدفۆنی مۆبایل له‌كاتی قسه‌كردندا، زیان به‌گوێی مرۆڤ‌و ته‌ندروستیی ده‌گه‌یه‌نێت.
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|