زه‌مه‌ن ئێمه‌ی خۆش نه‌ئه‌ويست
بۆيه وازوو لێكی كردين
زۆر مناڵ بووين كه عاشق بووين
بۆ باوه‌شی مه‌رگی بردين
دياره گه‌ردوون هه‌رئه‌وه‌نده
جێگای لای خۆی كردينه‌وه
لای يهزدانيش خۆشه‌ويستی
بۆيهههر بۆخۆی برديه‌وه
تۆ ڕۆيشتی منت جێ هێشت
مه‌رگی عه‌شقت پێ سپاردم
من چاوه‌ڕێی گوڵی سوور بووم
هه‌واڵی مه‌رگت بۆ ناردم
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|