په‌نابه‌رم.
په‌نابه‌رم له ووڵاتی پێکه‌نین و بزه وخه‌نده.
په‌نابه‌رم له‌ناخێکی داگیرکراو.
له ئه‌ندێشه‌ی کیژۆله‌یه‌کی کاڵ کاڵ...
بۆیه پێکه‌نینم بایکۆدکراوه
له‌سنورێک که ناسینمی داخستووه
که خهندهمی وه‌کو ژه‌می قۆلبهستکراوێک
دارشتووه.
له‌نێو ناخێک په‌نابه‌رم ...
که رق وکین داگیرکه‌ری ههستهکانیه،
دیسان له‌وێش وێبگهم خه‌مه‌و خهفهبوومه.
گه‌رچی دهماودهمێک له‌خۆمه‌وه ،
ده‌چمه هزری کێژۆڵهیهک کهخۆزگهکانم ده‌چنێته‌وه.
بهوخهیاڵه دادهقهپێم ،
له‌نێویا رۆده‌چم و پێشی ناگه‌م،
چونکه سه‌رده‌می من تۆخ و تۆخه لهئازارو
له‌شیوه‌نی پێکه‌نینێک.
که‌چی ئه‌و کیژۆڵه کاڵه ...
کاڵ ...کاڵ... ئه‌تکێ لهبههارێک
که هی منیان داگیرکراوه.
هێشتاش مافی په‌نابه‌ریم پێ نه‌دراوه.
گه‌ر پێم بده‌ن ده‌بێت منیش له‌وان بچم.
ئیتر چیبکه‌م بۆ ووڵاتێک که ناسینم تیاههڵدهم و
ته‌نها جارێک بمناسنه‌وه.
بۆ ووڵاتێک کهئازد بێت ...خۆشه‌ویستی وێنه‌ی بکات.
منیش له‌وێ ئه و کیژۆله‌ی ئه‌ندێشه‌ما لهنێودونیای هزر ساغی بکه‌م.
بی هێنمه‌وه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|