٧٠ هه‌زار هانده‌ری بایه‌ر میونخ له نێو یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا سه‌یری یاری کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ده‌که‌ن
یانه‌ی بایه‌ر میونخی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند که له ڕێگای شاشه‌یه‌کی زه‌به‌لاح که له نێو یاریگای ئه‌لیانز ئارینای تایبه‌ت به یانه‌که داده‌نرێت زیاتر له ٧٠ هه‌زار هانده‌ر ڕاسته‌وخۆ یاری کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای نێوان یانه‌که و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ببینن له نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی داهاتوو .. چونه ژووره‌وه بۆ ناو ئه‌لیانز ئارینا بێ به‌رامبه‌ر و به‌مه‌به‌ستی هاندانی زیاتری باڤاریه . بایه‌ر میونخ له چاوه‌ڕوانی سێهه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌یه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ٢٢هه‌مین جار نازناوی خولی ئه‌ڵمانی به‌ده‌ستهێنا و دوێنێ شه‌ویش به سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڤێرده‌ر برێمن جامی ئه‌ڵمانیای مسۆگه‌رکرد.
یاریگا
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|