ئه‌زیزه‌که‌م لێم ببوره که نه‌متوانی مۆمیک بم بۆت
له شه‌وانی تاریکیدا داگیرسێم بۆت
که نه‌متوانی گشت ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان بینم
دانه دانه به‌سه‌ر تۆیا بیبارێنم
که له ناو هه‌ر گوڵێک ماڵێکم بۆت پێکنه‌هێنا
که دڵی خۆمم وه‌ک دیاری بۆت نه‌هێنا
ئاخر گوڵم چیت بۆ بێنم
من چ شتێکت پێشکه‌ش که‌م
کاتێک ڕوخساری تۆ مانگه
ڕوناکی هه‌زاران مۆمیش له ئاستیدا زۆر زۆر مه‌نگه
کاتێک چاوانت ئه‌ستێره‌ن
گشت ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان ئه‌گریه‌نن
لێوانیشت خونچه‌ی گوڵه
که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گوڵێک خونچه‌ی گوڵه
هه‌زاران دڵ بۆته دیلی عه‌شقی تۆ
دڵی من یه‌کجار بچوکه که ببێته دیاری بۆ تۆ
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|