پرسیار :ئایا خواى گەورە لە هەموو تاوانێک خۆشدەبێت دواى تۆبە کردن...
پرسیار :ئایا خواى گەورە لە هەموو تاوانێک خۆشدەبێت دواى تۆبە کردن... ئاوات رەسول
بەڵێ (واني لغفار لمن تاب و آمن و عمل صالحا ثم آهتدى) نەک هەر لێ ى خۆش دەبێ بەڵکو خوا بە رەحمى خۆى تاوانەکانى دەگۆڕێ و دەیکاتە چاکە (فأولئک یبدل الله سیئاتهم حسنات)
پرسیار :کاتێ کە بۆ نوێژى هەینى دەچمە مزگەوت لە پێشدا دوو رکات نوێژى دەستنوێژ دەکەم پاشان دوو رکاتى سەلامى مزگەوت ئایا بەم شێوەیە ئاساییە واتە نوێژى سەلامى مزگەوت لە دواى دوورکاتى دەستنوێژ؟ نزار باقر
بەو شێوەیەى ئەتوو دەیلێ ى دەکرێ نوێژى دەستنوێژ بە تەنیا و (تحیە المسجد) بە تەنیا دەشتوانى هەردوونیەت لە یەک نوێژ بهێنیت. واتە یەک نوێژ بکەى دوو رکات سوننەت بە نیەتى (سنة الوضوء) و (تحیة المسجد).
پرسیار : ئایا ئەو وەرەقانەى کە شتى دینى و وتەى خواى گەورە و پێغەمبەر (د.خ) تێدایە لە کاتى ئیشمان پێ ى نەما ئەگەر بیسوتێنین تا نەکەوێتە بەر دەست و پێ گوناهبار نابین وە ئایا چى لێ بکەین؟ نزار باقر
سوتاندنیان باشە، واچاکە بسوتێنرێن و خۆڵەمێشەکەى بخرێتە ژێرخاک و گوناهبار نابیت. تاکو نەکەوێتە ژێرپێیان کە بەو هۆیەوە گوناهبار دەبیت.
پرسیار : بۆچى ئەم پەنجەیە دیارى کراوە بۆ شهادە هێنان؟؟؟ هەلوێست سەلمان
وەڵام : ئەو پەنجەیە پێ ى دەوترێت ( المسبحة ) زۆرى بەکاردێت بۆ ئیشارە کردن ، کەواتە لە نوێژدا ئیشارەت کردنە و شاهێدى دانە بە وەحدانیەتى خواى گەورە و هەندێکیش دەڵێن دەمارى ئەو پەنجەیە راستەوخۆ بە دڵى مرۆڤەوە بەندە . والله اعلم
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|