ڕۆژنامه‌ی (zeit wissen)ی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر زمانی پرۆفیسۆرێكی یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌ڵمانیا ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی جیهانی 2010، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتبه‌ستن به‌شێوازێكی ماتماتیكی ڕووت.
پرۆفیسۆر (میتن تۆلان) كه پرۆفیسۆرێكی بواری فیزیایه وتوویه‌تی: له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا پشتم به‌خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و هه‌ڵبژاردانه به‌ستووه كه پێشتر هه‌ر له سه‌ره‌تای مۆندیاله‌وه تا دواخولی مۆندیالی ڕابردوو كه ئیتاڵیا بووه‌ته پاڵه‌وانی 2006 توانیویانه نازناوی جامی جیهانی ببه‌نه‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش كه پاڵه‌وانی مۆندیاله‌كانی 1954 و 1974 و 1990یه هه‌میشه ڕێژه‌ی بردنه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی (7 ، 3) و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و جێگیره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بێگومان ئه‌ڵمانیا نازناوی مۆندیالی ئه‌مساڵ به‌ده‌ستده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: من به‌رپرسم له قسه‌كانم‌و له خشته ماتماتیكییه‌كه‌م كه ڕۆژێك له‌ڕۆژان به هه‌ڵه‌یدا نه‌بردووم، ئێمه له 1990ه‌وه مۆندیالمان نه‌بردۆته‌وه، واته ئێمه به‌ڕێژه‌ی چوار به‌شداریكردن‌و فه‌شه‌لهێنان ئینجا ده‌بینه پاڵه‌وان‌و ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی ئه‌مساڵیش پێنجه‌م به‌شداریكردنه دوای چواره‌م به‌شداریكردنمان له 1990ه‌وه، ئه‌ڵمانیا هیچ یه‌كێك له یارییه‌كانی جامی جیهانی نادۆڕێنێت.
یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كان ئه‌وه‌ی باسكردووه كه له مۆندیالی ڕابردوودا (تۆلان) وتویه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته پاڵه‌وانی 2006، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی ئیتاڵیا دووچاری دۆڕان هات، به‌ڵام (تۆلان) وتوویه‌تی: "من مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه كه مۆندیالی داهاتووی 2010 ئه‌ڵمانیا ده‌بێته پاڵه‌وان، نه‌ك 2006".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|