پێت باشه ئه‌و كه‌سه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵدا پێكه‌وه بنێیت چ سیفاتێكی تێدا بێت؟ ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی هاوسه‌رییان پێكه‌وه ناوه تا چه‌ند له‌و سیفه‌تانه‌ی یه‌كتر رازین؟
به‌شێك له‌و كوڕ‌و كچانه‌ی تائێستا نه‌چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه یاخود چوونه‌ته ئه‌و ژیانه‌وه، هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك باسی سیفاته‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌كچان مه‌رجی سه‌ره‌كییان بۆ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ریی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كوڕه‌كه باڵا به‌رز بێت، هه‌ندێك له‌كوڕانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نازول له‌مه‌رجه‌كانیان ناكه‌ن بۆ ئه‌و كچه‌ی ده‌یخوازن.
حه‌زم له‌كوڕی باڵا به‌رزه
دینه عه‌لی كچێكی ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه‌و تائێستا نه‌چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییەوە، ئه‌م كچه حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئه‌سمه‌ری باڵا به‌رزدا ژیانی هاوسه‌ریی پێكه‌وه بنێت، چونكه خۆیشی باڵای به‌رزه، هه‌روه‌ها هاوكاری بكات له‌ئیشوكاری ناوماڵداو جارجارش خواردنی بۆ دروست بكات "به‌ڕاستی ئه‌و جۆره پیاوانه زۆر جوان له‌به‌رچاومدا ده‌رده‌كه‌ون"، به‌ڵام ناوبراو له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی بڕوانامه‌ی خوێندنی نییه، بۆیه به‌لایه‌وه گرنگ نییه كوڕه‌كه بڕوانامه‌ی هه‌بێت.
ته‌نازول ناكه‌م
له‌و سیفاتانه‌ی دامناوه
"هه‌رگیز ته‌نازول له‌كۆمه‌ڵێك سیفات ناكه‌م كه پێویسته له‌هاوسه‌ره‌كه‌مدا هه‌بێت"، ئه‌مه سه‌ره‌تای قسه‌كانی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵه كه ناوی شیروان ئه‌حمه‌ده.
ئه‌م كوڕه باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌ویش هه‌موو كه‌سێك وێنه‌یه‌كی له‌خه‌یاڵی خۆیدا داناوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر دره‌نگ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستبكه‌وێت كه ده‌یه‌وێت بیخوازێت "ده‌بێت ئه‌و كچه‌ی ده‌یخوازم، كه‌سێتی به‌هێز بێت‌و خوێندنی ته‌واو كردبێت، قژیشی جوان‌و سه‌رنجڕاكێش بێت‌و قه‌ڵه‌و نه‌بێت".
هیچ سیفاتێكی هاوسه‌ره‌كه‌مم به‌دڵ نییه
شۆخان جه‌مال ژنێكی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه‌و ماوه‌ی ساڵێكه به‌شێوه‌ی رێكه‌وت چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌و باسی له‌وه‌كرد كه هه‌رگیز پێشتر به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه شوو به‌كه‌سێكی له‌و شێوه‌یه بكات "بڕوا ناكه‌م كوڕ‌و كچ ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا پێكه‌وه بنێن كه هه‌موو سیفاتێكی تیا بێت كه به‌دڵی یه‌كتر بن، من یه‌ك سیفات نادۆزمه‌وه له‌هاوسه‌ره‌كه‌مدا كه من پێشتر له‌خه‌یاڵی خۆمدا دامنا بوو، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێستا زۆر پێی رازیم‌و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، چونكه زۆر سیفه‌تی بنه‌ره‌تی هه‌یه كه ده‌بێته هۆی خۆشگوزه‌رانی ژیان ئه‌وانه‌ش ره‌وشتی جوان بێت‌و دڵی پیس نه‌بێت".
په‌له‌م كرد له‌ژیانی هاوسه‌ریدا
فه‌رمان مسته‌فا كاسبكارێكی ته‌مه‌ن بیست‌و نۆ ساڵه‌و ماوه‌ی دوو ساڵه ژیانی هاوسه‌ریی دروستكردووه، ئه‌و چه‌ند ساڵێكیش پێش ئه‌وه‌ی ژن بهێنێت، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچاندا هه‌بووه‌و چه‌ند جارێكیش ویستویه‌تی ژیانی هاوسه‌ریی پێكه‌وه بنێت، به‌ڵام بۆی رێك نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و گه‌نجه دوای ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئێستایدا بڕیاریداوه ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵدا دروست بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ست ده‌كات كه زۆربه‌ی سیفاته‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ناگونجێت "هه‌ستده‌كه‌م له‌ڕووی كلتوره‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مدا جیاوازیمان هه‌یه به‌و مانایه‌ی حه‌زم ده‌كرد كچێك هه‌ڵبژێرم كه سیفاتی جوانی‌و باڵا‌و بیركردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆمدا بگونجێت، به‌ڵام په‌له‌م كرد له‌ده‌ستنیشانكردنی هاوسه‌ری ژیانمدا".
"پێویسته كه‌سه‌كه دیندار‌و ره‌وشت جوان بێت"
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان، مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافعی روونیكرده‌وه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) فه‌رموویه‌تی ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی داوای هاوسه‌رگیریی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن پێویسته "دیندار‌و ره‌وشت جوان بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هیچ رێگرییه‌ك نییه له ئیسلامدا بۆ دیاریكردنی سیفه‌تی یه‌كتر، وتیشی "به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (د،خ) ده‌فه‌رموێت باشترین هاوسه‌رگیریی ئه‌وه‌یه ئاسان بێت واته مه‌رج‌و قه‌یدی زۆری تیا نه‌بێت".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|