له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به خۆی بینووه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ندێك خێزان رێگرن له ده‌رچوونی كچه‌كانیانن بۆ دره‌وه‌ی ماڵ.
له‌م باره‌یه‌وه (گول محه‌مه‌د)، قوتابی زانكۆ، گووتی: "بۆچی براكه‌م به‌یانی تا ئێواره له ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هیچ ئیشی نه‌بێت و بۆ خۆی پیاسه ده‌كات كه چی من ناتوانم بۆشت كڕینیش بچمه به‌رده‌رگای ماڵ"
ره‌خنه‌شی له‌وه‌گرت كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌موو كاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز جیاوازی له نیوان تاكه‌كان كردووه و باسیشی له‌وه‌كرد كه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه رێگه‌ی لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت ئێستاش له زانكۆم به ناچاری و وه‌ك ئه‌مری واقیع، رێگه‌م ده‌ده‌ن ده‌ربچم، ئه‌گینا له‌ناخی دڵه‌وه حه‌ز ناكه‌ن من به‌یانی تا عه‌سر له ده‌ره‌وه بم.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد عه‌قلیه‌تی تاكی كوردی هه‌رگیز له ناخه‌وه نه‌گۆڕاوه، زۆر كچمان له‌گه‌ڵ دایه، خه‌ڵكی باسی هوشیاری و رۆشنبیری براكه‌ی ده‌كه‌ن كه چی له هه‌موو بوارێكدا رێگری لێ ده‌كرێت".
(زوڵه‌یخا ناجح) كچی ماله‌وه، گووتی: "كچ هه‌ر كچه و زۆر باش نییه به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه بن، چونكه پیاوانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر چاو برسین و ره‌نگه تۆمه‌تمان بۆ دروست بكه‌ن و ناومان به خراپی ببه‌ن، ئه‌و كاته خێزانه‌كانمان به‌بێ گوێدان به راست و هه‌ڵه‌ی قسه‌كه، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن".
گووتیشی: ده‌یان كچ له سه‌ر تۆمه‌تێكی بچووك كوژراون، به‌داخه‌وه كوشتنی ئافره‌تان بووه‌ته شتێكی زۆر ساده و خه‌ڵكی زۆر به سانایی كچه‌كانیان ده‌كوژن، بۆیه من هه‌رگیز له ماڵ ناچمه ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ دوكان و بازاره‌كان، هه‌ندێك جار نه‌بێت له‌گه‌ڵ دایكم ده‌رده‌چم".
(هیوا قادر ) ده‌رچووی زانكۆ، بروای وایه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئافره‌ت به چاوێكی نزمتر له پیاو سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كاریگه‌ری له سه‌ر نه‌وه‌ی تازه جێ بهێلێت، ئه‌وه‌تا تاكو ئێستاش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه پیاوساڵارییه، له‌ناو كوردا له‌و بروه‌دایه، به بڕوای من ئه‌و ژنكوژییه و كێشه‌یه‌ی له نێوان پیاو و ئافره‌تدا سه‌ری هه‌ڵداوه، كێشه‌یه‌كی هزرییه و له نیوان دوو عه‌قلیه‌تی دژ به‌یه‌ك دروست بووه.
گووتیشی: "هه‌ردوو عه‌قلییه‌ته‌كه ده‌یانه‌وێت، ئافره‌تان هه‌روه‌ك خۆیان له چوار دیواری ماڵدا بمێننه‌وه و خزمه‌تی پیاوه‌كانیان بكه‌ن و هه‌ڵگری ئه‌م عه‌قلییه‌ته پیاوه به عه‌قڵێكی كون و عه‌قلییه‌تێكی دیكه‌ش كه ده‌یه‌وێت ئافره‌ت له‌و چوارچێوه‌یه بێته ده‌ره‌وه و یه‌كسانییه‌ك له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا دروست ببێت هه‌ڵگری ئه‌م بیره‌ش ئافره‌تان و هه‌ندێك له‌پیاون و هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له ئه‌نجامی پێكدادانی هه‌ردوو عه‌قلیه‌ته، كێشه و ژنكوژی رووی له زیاد بوون كردووه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه و بۆزیاتر شرۆڤه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته (زریان هه‌یسه‌م) توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی: چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان شتێكی ئاساییه و بگره پێویستیشه بۆ باری ده‌روونی ئافره‌تان، گووتیشی: "كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌میشه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراو بووه، وایزانیوه ئه‌ركی ئافره‌ت ته‌نها خزمه‌تكردنی پیاوه، له كاتێكدا ئه‌و هاوكێشه‌یه له هه‌موو جیهاندا گۆڕاوه.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ندێك پیاو ده‌بینن زۆر هه‌ژارن و پێویستیان به‌وه هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌یان له دابینكردنی پێداویسته‌كانی ناو ماڵدا هاوكاریان بكه‌ن، كه‌چی ئه‌مه قبول ناكه‌ن، چونكه له ناخیاندا به شێوازێك په‌روه‌رده كراون كه نابێت ئافره‌ت له‌ماڵ ده‌ربچێت، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش پێویسته هوشیاركردنه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نانه ئه‌نجام بدرێت ، واتا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له ئاست خۆیه‌وه هه‌ولی هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بدات، به‌مه‌ش به‌ره‌و پێش ده‌چین و كێشه له سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت دروست نابێت. گووتیشی: پێداگری ئافره‌تان له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و رێگری كۆمه‌لگه، زه‌رووره‌تی هه‌ڵمه‌تگه‌لی به‌رفراوانی هوشیاری دێنێته ئاراوه .
له كه ل ريزم بوكوردزين
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|