یه‌كێتى توَپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) شێوه و جۆرى ئه‌و تۆپه‌ى ئاشكراكرد كه برِیاره له‌یارییه‌كانى مۆندیالى داهاتووى باشوورى ئه‌فریقیا یارى پێبكرێت, ئه‌مه‌و فیفا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كۆمپانیاى ئهدیداسى تایبه‌ت بهكهلوپهلى وه‌رزشى و به‌رپرسانى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى مۆندیالى ئه‌فریقى تۆپه تازه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌ناوى (گابۆلانى) كه به‌زمانى (ئیسیزولو)ـه و ئه‌و زمانه‌ش یه‌كێكه له‌و یانزه زمانه سهرهكیهى له باشوورى ئه‌فریقیا به‌كاردێت و به‌واتاى (با یه‌ك بگرین) دێت.
كۆمپانیاى ئه‌دیداس كه تۆپه‌كه‌ى دروست كردوه ته‌كنیكى تازه‌ى تێدا به‌كارهێناوه كه توانایه‌كى زیاتر به تۆپه‌كه ده‌دات له‌كاتى لێدان و هه‌ڵداندا , هه‌روه‌ها به‌ته‌واویش كۆنترۆڵ ده‌كرێت له‌هه‌موو بارودۆخێكدا.
ئه‌م تۆپه نوێیه هه‌ندێك گۆرانكارى به‌سه‌ر داهاتوه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆپه‌ى كه لهیۆرۆى دوو هه‌زار و هه‌شت به‌كارهات , به‌وه‌ى لهبهرگهكهى ئه‌و پارچانه‌ى كه گهرمایى هه‌ڵده‌مژن كه‌مكراوه‌ته‌وه و تۆپه‌كه خێراتر ووشك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها یانزه رِهنگى تێدا به‌كارهاتوه كه ئاماژه بۆ بوونى یانزه یاریزان لهتیپهكان و بوونى یانزه زمانى جیاواز له باشورى ئه‌فریقیا ده‌كات.
جێى باسه ئه‌دیداس تۆپه‌كه‌ى تاقیكردۆته‌وه به هاوكارى ژماره‌یه‌ك یاریزانى ناودارى جیهانى, له‌وانیش كاپتنى مانشافتى ئه‌ڵمانى مایكل بالاك كه پاش یاریكردنى به تۆپه‌كه وتى تۆپێكى زۆر باشه و واده‌كات به‌رده‌وام له‌ژێر كۆنترۆڵى یاریزان دابێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|