رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی ڤێتنامی رایگه‌یاند، پیاوێكی وڵاته‌كه‌ی گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندووه و پێنج ساڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره مردووه‌كه‌ی ده‌خه‌وێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، رۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی Vietnamnet.vn ، پیاوێكی 55 ساڵه‌ی ڤێتنامی به ناوی (لو فان)، گۆڕی هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندووه و له قوڕی گرتووه و جلیشی له‌به‌ر كردووه، دواتر بۆ جێگه‌ی نوستنی پێشوویانی گواستۆته‌وه.
(لو فان) له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و كاره‌ی، گوتوویه‌تی: "دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌م له 2004، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ده‌نووستم، دوای نزیكه‌ی 20 مانگ، له‌به‌ر با و باران، چاڵێكم بۆ ناو گۆڕه‌كه لێدا و له‌گه‌ڵیدا ده‌خه‌وتم".
له درێژه‌ی قسه‌كانی گووتیشی: "منداڵه‌كانم رێگه‌یان لێده‌گرتم كه بچمه سه‌ر گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌م بۆیه بڕیارم دا گۆڕه‌كه هه‌ڵكه‌نم و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ماڵه‌وه بهێنمه‌وه".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|