چۆن داوای خۆشه‌ویستی ده‌که‌ی
زانایانی ده‌رونناسی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که کوڕان وه‌کو کچان توانای ده‌ربرین و گوزارشتی خۆشه‌ویستیان هه‌یه ، به‌ڵام له‌باره‌ی که‌م توانای کوڕان له رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وه‌ها هه‌ڵوێستێک کوڕان ده‌خاته نێو دڵه راوکێ و هه‌لوێستی لاوازه‌وه ، کوڕان جیا له کچان له‌کاتی رووبه‌روبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کچان بۆ پرسی خۆشه‌ویستی یه‌کسه‌ر دووچاری شێوان و هه‌لسوکه‌وتی منالانه ده‌بن.
له‌گه‌ل ئه‌مانه‌شدا کوڕان که ده‌که‌ونه داوی خۆشه‌ویستی زۆربه‌یان له یه‌کتری جیاوازن که هه‌ر یه‌که و به جۆر و شێوازێک ده‌که‌وێته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه ، له هاتنه پێشه‌وه‌یان بۆ دلداری داواکردنی خۆشه‌ویستی له کچان به‌و زیاتر به‌و شێوازانه‌ی خواره‌وه‌ن..
- هه‌ندێ کوڕ پێشه‌کی گوڵ ده‌که‌نه دیاری وه‌کو سیمبولێک بۆ خۆشه‌ویستی هه‌تایی ..
- هه‌ندێ کوڕ تر کچه‌که به خانه‌واده‌ی خۆی ده‌ناسێنێ که هه‌نگاوێکه بۆ خۆ ده‌رخستین..
- کوڕی تریش هه‌ن زۆر به‌جدی و به هه‌لوێستێکی زۆر بوێرانه ده‌چێته پێش و رووبه‌روو داوای خۆشه‌ویستی لێ ده‌کات .
- کوڕی تریش هه‌ن به کاروکرده‌وه و داهێنان و به شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه عه‌شقی کچێک ده‌بن بێ ئه‌وه‌ی بیدرکێنن
- دواین جۆری کوڕ ئه‌وانه‌ن که به ماڵ و موڵک و سه‌روه‌ت و سامان له کجان ده‌چنه پێشه‌وه و ده‌یانخه‌نه داوی خۆشه‌ویستی که ئه‌م جۆره یان هه‌میشه ژێر که‌وتوه و ناپه‌سه‌نده
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|