(سبه‌ی):
سه‌میر نه‌صری فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماده‌یه.
ئارسین فینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كه سه‌میر نه‌صری هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌و له یاری نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا یاری ده‌كات، ئه‌و راهێنه‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه پزیشكه‌كانی یانه‌كه‌ی پێیان راگه‌یاندوه كه ئه‌و یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه له روی جه‌سته‌ییه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌و توانای به‌شداریكردنی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی هه‌یه كه بڕیاروایه رۆژی شانزه‌ی ئه‌م مانگه له یاریگای ئیمارات ئه‌نجامبدرێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|