ئامۆژگاری دایکان بۆ کچه‌کانییان له کاتی دروستکردنی ژیانی هاوسه‌ریدا
ئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سماء
(عمروی کوڕی حجر) پاشای (کندة) کاتێك که ماره‌ی (أم إیاس ی کچی عه‌وفی شه‌یبانی) بڕی کاتی گواستنه‌وه‌ی دایکی که(أمامة ی کچی حارث) چه‌ند ئامۆژگاری یه‌کی کرد و که تیایدا بنه‌ماکانی ژیانی خۆش گوزه‌رانی ژن و مێردایه‌تی بۆ ڕوون کرده‌وه به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه:
کاتێك دایك و باوك کچیان به شو ده‌ده‌ن باش وایه ئامۆژگاری کچه‌که‌یان بکه‌ن،هه‌ربۆیه ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک(خوای لێ ڕازیبێت) ده‌فه‌رمووێ: هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکییان بگواستایه‌ته‌وه بۆ لای مێرده‌که‌ی فه‌رمانیان پیده‌کرد به‌خزمه‌ت کردنی پیاوو پاراستنی مافه‌کانی)[بڕوانه: فقه السنة(2/199)]. وه ئه‌مه‌ش له‌ناو پێشینان دا باو بووه ئه‌وه‌تا(عمرو بن حجر)ی پاشای(کندة) ماره‌ی(أم إیاس بنت عه‌وف الشیباني) بڕی جا که کاتی گواستنه‌وه‌ی نزیك بویه‌وه دایکی که(أمامة بنت الحارث) بوو چه‌ند ئامۆژگاریی یه‌کی کرد که تیایدا بنه‌ماکانی ژیانی خۆش گوزه‌رانی ژن و مێردایه‌تی بۆ ڕوون کرده‌وه،وه ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ریه‌تی بیکات به‌رامبه‌ر به پیاوه‌که‌ی،جا ووتی:
ئه‌ی کچی شیرینم به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر واز له ئامۆژگاری کردن بهێنرایه له‌به‌ر ڕه‌وشت جوانی،ئه‌وه بۆ تۆ وازم لێده‌هێنا،به‌ڵام یاد خستنه‌وه‌یه‌که بۆ بێ ئاگایان،و یارمه‌تی ده‌رێکیشه بۆ ژیران،وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پێویستی به پیاو نه‌بووایه له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی دایك و باوکی،وه له‌به‌ر زۆر پێویستی زۆری ئه‌وان به‌و،ئه‌وه تۆ له هه‌موو که‌س زیاتر پێویستت به پیاو نه‌ده‌بوو،به‌ڵام ئافره‌تان بۆ پیاوان دروست کراون،وه بۆ ئه‌وانیش پیاوان دروست کراون.
کچی شیرینم،به‌ڕاستی تۆ ئه‌و ئاو هه‌وایه‌ی تیایدا په‌روه‌رده بو بوویت لێی بڕایت،وه ئه‌و ماڵه‌ی که تیایدا پێگه‌شتی به جێت هێشت بۆ ماڵ و شوێنێك که پێی ڕانه‌هاتویت وه هاوسه‌رێکیس که پێی ئاشنا نه‌بویت،جا هه‌ر به بونت به موڵکی ئه‌و ، بوو به چاودێر‌و خاوه‌ن به‌سه‌رته‌وه،جاتۆش ببه به‌که‌نیزه بۆ ئه‌و،ئه‌ویش ده‌بێته به‌نده‌یه‌کی ئاماده بۆ تۆ.
وه ده خه‌سڵه‌تی بۆ بپارێزه ده‌بێته توێشو بۆ تۆ:
جا یه‌که‌م و دووه‌میان: کزۆڵبه بۆی به‌ڕازی بونه‌وه، وه به‌جوانی گوێگر‌و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه کانی بکه.
وه سێ یه‌م و چواره‌م: وه ووریای چاوو لوتی به، باهه‌رگیز به‌رچاوی نه‌که‌وێ شتی ناشرین وه‌با بۆنت لێنه‌کات مه‌گه‌ر خۆشترین بۆن.
وه پێنجه‌م و شه‌شه‌م: ووریای کاتی خه‌وتن و خواردنی به ، چونکه زۆر برسێتی ئاگر تێ به‌رده‌ره ، وه‌خۆش نه خه‌وتنیش مرۆڤ توڕه‌که‌ره.
وه پێنجه‌م و شه‌شه‌م: ووریای کاتی خه‌وتن و خواردنی به ، چونکه زۆر برسێتی ئاگر تێ به‌رده‌ره ، وه‌خۆش نه خه‌وتنیش مرۆڤ توڕه‌که‌ره.
وه حه‌وته‌م و هه‌شته‌م: پاراستنی ماڵ وسه‌روه‌ت و مناڵه، وه‌کۆڵه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی ماڵ جوان( ته‌قدیر) کردنه ، وه‌سه‌رپه‌رشتی منداڵیش جوان به‌ڕێوه بردنه.
وه نۆیه‌م و ده‌یه‌م: بێ گوێی هیچ فه‌رمانێکی مه‌که وه‌هیچ نهێنی یه‌کی ئاشکرامه‌که، چونکه ئه گه‌ر فه‌رمانی بشكێنی دڵی لێت بریندار ده‌بێت ، وه‌ئه گه‌ر نهێنی یه‌کی ئاشکرا بکه‌یت له(غه‌در)ی ئه‌مین نابیت ، پاشان ووریابه دڵخۆش نه‌بی له به‌ر ده‌ستی دا ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌فه‌ت باربوو، وه‌خه‌فه‌ت باریش نه‌بی له به‌رده‌ستی دا ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵ خۆش‌بوو.
به‌ڕاستی ته‌نییا ئه‌وه ماوه بیڵێم که به‌داخه‌وه که‌م دایك هه‌ن له ئێستادا ئا به‌م شێوه جوانه ئامۆژگاری کچه‌کانیان بکه‌ن له کاتی به‌شودانیان دا به‌ڵکوو زۆرێك دایك داوا له کچه‌که‌ی ده‌کات که ده‌وری ئاغایه‌تی و خۆ په‌سه‌ندی و دووژمنایه‌تی کردنی که‌س و کاری زاوا بکات و خۆشه‌ویستی خێزانی خۆی زاڵ بکات به‌سه‌ریان دا،هه‌ربۆیه به‌راستی دایك ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدار و له خواترس بێت ده‌بێت ئاوها په‌رورده‌ی کچه‌که‌ی بکات به ئامۆژگاری یه‌ك که خوای گه‌وره له خۆی رازی بکات،هیوادارم دایکانی باوه‌ڕدارو به‌ڕێزیش که‌مێك به ئاگا بێنه‌وه له په‌روه‌رده کردنی کچه کانیان که‌وا ماڵی مێردی به ماڵی کۆتایی دوونیای بزانێت نه‌ك وه‌ك میوان بێت له لای مێرده‌که‌ی هه‌رکات ویستی له‌سه‌ر بوو بۆی چۆڵ بکات.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|