گه‌رانه‌وه‌ی لاوێك دوای بینینی رۆژی دوایی
شتێكی گه‌وره و سه‌یر له ئاسمانه‌وه كه‌وته سه‌ر زه‌وی نه‌مزانی چیه ! ناتوانم وه‌سفی بكه‌م ، له پارچه‌یه‌ك ئاگری بڵێسه دار و به كڵپه ده‌چوو ، هه‌ر چیه‌كی به‌ر بكه‌وتایه ده‌ی سوتاند و له ناوی ده‌برد ، پاشان بڵێسه‌كه‌ی كپ بوه‌وه ، به دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌رام له‌و به‌ڵایه رزگارم بكات ، ده‌نگێك پێی وتم : ئه‌مه سه‌ره‌تای رۆژی دواییه .. و قیامه‌ت ده‌ستی پێ كردووه . ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی یه‌تی .
زۆر ترسام كرده‌وه‌كانم وه‌بیرهاتنه‌وه كه پێش خۆم ره‌وانه‌م كردبوون له چاكه و خراپه ، زۆر په‌شیمان بوومه‌وه له حه‌سره‌ت دا په‌نجه‌كانم ده‌گه‌ست ، به ترسه‌وه وتم : ئێستا من چیبكه‌م ؟ چۆن رزگارم بێت ؟
دیسان گوێم له ده‌نگه كه بووه‌وه و پێی وتم : ئه‌مرۆ په‌شیمان دادت نادات ئه‌بێ سزای كرده‌وه ناپهسندهكانت وه‌ربگریت ، له كاتی نوێژه‌كانت دا له كوێ بوویت !؟
ئه‌ی كاتێك فه‌رمانه‌كانی خوات بۆ شی ده‌كرایه‌وه چیت ده‌كرد ؟
بۆ چاكه‌ت نه‌ده‌كرد ؟.
بۆ وازت له خراپه نه‌هێنا ؟!
به‌راستی بێ ئاگا بوویت له په‌روه‌ردگارت ، هه‌موو كاته‌كانت له یاری و گۆرانی نادروست و سنور شكاندنی خوای گه‌وره‌دا به‌سه‌ر ده‌برد ئێستاش هاتویت ده‌گریت ؟ نا هه‌ر ئه‌بێت سزای خۆت وه‌ربگریت ، ئه‌وه‌نده‌ی كه ترس دایگرتم ، گریام .. گریان سودی نه‌بوو ، له‌وكاته پر حه‌سره‌ت و ناخۆشه دا سوپاس بۆ خوا له خه‌و راپه‌ریم هه‌ستم كرد له ناو پێخه‌فه‌كه‌م دام باوه‌رم نه‌ده‌كرد ، هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵم هه‌ڵكێشا هێشتا ته‌م و مژی سهكه گیانی داپۆشیبووم ، بیرم كرده‌وه وه به خۆمم ووت ،.
والله ، ئه‌مه ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه و رۆژی دوایی هیچ گومانێكی تێدا نیه ، ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری ترم شك نه‌برد ئه‌وه‌بوو ووتم : بگه‌رێره‌وه بۆ لای خوا تا له‌و رۆژه سه‌خت و سامناكه رزگارت بێت ، سوپاس بۆ خوا نوێژی به‌یانیم كرد و تام و شیرینهكهیم له دڵمدا هه‌ست پێ كرد ، رۆژی دوای رۆژ به‌رده‌وام به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگار ده‌چم و زیاتر رێی هیدایه‌ت ده‌برم .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|