زه‌رده‌خه‌نه‌ی خۆشه‌ویست چه‌ند نهێنی و ڕاستییه‌ك
كاتێك ژیاننامه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته ده‌خوێنییه‌وه، سه‌رت سوڕ ده‌مێنێ و هه‌ست ده‌كه‌یت له به‌رده‌م كه‌سایه‌تییه‌كی ئێجگار گه‌وره و به ههمبیهت وه‌ستاویت، ڕووی كه‌ماڵ و ته‌واوكاری ته‌واو نابێت و لایه‌ن و بواره‌كانی بێ‌سنوورن.
یه‌كێك له ڕووی كه‌ماڵ و ته‌واوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) ڕاگیری و هاوسه‌نگییه له هه‌موو حاڵه‌ت و ڕووه‌كانی ژیانیدا. به‌كارهێنانی هه‌موو هۆكارێك كه دڵه‌كان به‌ره‌و خۆی ڕابكێشێت و به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی بخاته سه‌ر لێوان.
له گه‌وره‌ترینی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ڕێگه‌ی بانگه‌وازیدا به‌كاری هێناوه، ئه‌و چه‌ند جووڵه و بزاوتنهیه كه هیچ ئه‌رك و ماندووبوونێكی ناوێت. له چاوترووكانێك زیاتر ناخایه‌نێت، تاكوو له ڕێی چاوه‌وه ڕێگه‌ی چوونه‌ناو دڵه‌كان بگرێته به‌ر. ئیتر مه‌پرسه كه كاریگه‌ریی چه‌ندێك به‌هێزه له ڕه‌وینه‌وه‌ی غه‌م و په‌ژاره‌كان و ڕاكێشانی بیر و ژیرییه‌كان به‌لای خۆیدا، پاككردنه‌وه‌ی دڵان، شكانی به‌ربست و ڕێگره‌كان له ئاست مرۆڤه‌كان! ئه‌مه ئه‌و دیمه‌نه‌یه كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر دوو لێوی پیرۆزی بوون و لێی جیا نه‌ده‌بۆوه، ئه‌ویش زه‌رده‌خه‌نه‌یه!
كارێكی زۆر ئاسان و بێئهرك، به‌ڵام كاریگه‌ریی سیحری له سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و پێملی ده‌كات بۆ خواسته‌كانت و به ئاسانترین شێوه ده‌چیته دڵ و هه‌ست و سۆز و بڕوای به‌رامبه‌ره‌وه.
ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی قورئانی پیرۆز له باسی یه‌كێك له پێغه‌مبه‌رانیدا باسی كردووه، كاتێك به قسه‌ی مێرووله‌كان زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرێت و پێده‌كه‌نێت!
ئه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه كه هیچكات و له هیچ حاڵه‌تێكیدا له ژیانی خۆشه‌ویستمان جیا نه‌بۆته‌وه؛ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد كاتێك به هاوه‌ڵه‌كانی ده‌گه‌یشت، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه مرۆڤ ڕق و كینه‌ی خۆی ده‌خواته‌وه بۆی هه‌یه بێزار بێت، ئه‌و له‌و كاته‌شدا زه‌رده‌خه‌نه له لێوه‌كانی جیا نه‌ده‌بۆوه؟! كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك له یه‌كێكیان ڕوو ده‌دات و حه‌قی سه‌ركۆنه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه به ڕوویان دێته‌وه. ته‌نانه‌ت له پله و شوێنی قهزاوهتیشدا زه‌رده‌خه‌نه له لێوه‌كانی جیا نابێته‌وه.
ئه‌وه‌ته جه‌ریر وه‌ك له هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووه ده‌فه‌رموێت: "له‌و كاته‌وه موسڵمان بووم، هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ر به ڕوومدا گرژ نه‌بووه و هیچكاتێك نه‌یدیوم و زه‌رده‌خه‌نه نه‌یگرتبێت."
ده‌شته‌كییه‌ك به هه‌موو وشكی و تووڕه‌یی و دڵڕه‌قییه‌وه دێته لای، به‌جۆرێك ڕای ده‌كێشێت كه ملی ئازار ده‌دات و زۆر به‌ڕه‌قی ده‌ڵێت: "ئه‌ی موحه‌ممه‌د، فه‌رمان بده له‌و ماڵی خوایه‌ی كه لاته به‌شم بده‌ن!" پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاوڕی لێ ده‌داته‌وه و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه فه‌رمان ده‌دات كه به‌شی بده‌ن.
له‌گه‌ڵ توندیی سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ی كه له شه‌ڕی ته‌بووكدا دوا كه‌وتن له جیهاد، به‌ڵام له‌و كاته‌شدا زه‌رده‌خه‌نه له لێوه‌كانی نابێته‌وه؛ كه‌عب -خوا لێی ڕازی بێت- دوای ئه‌وه‌ی باسی پاساوهێنانه‌وه‌ی دووڕووه‌كان و سوێندخواردنی به‌درۆیان ده‌كات، ده‌فه‌رموێت: "هاتمه خزمه‌تی و كاتێك سه‌لامم لێ كرد، زه‌رده‌خه‌نه‌ی تووڕه‌یی گرتی. پاشان فه‌رمووی: "وه‌ره!" ڕۆیشتم تا چوومه به‌رده‌می."
گوێی له هاوه‌ڵه‌كانی ده‌بێت –له مزگه‌وتدا- باس له سه‌رده‌م و حاڵی نه‌فامییان ده‌كه‌ن، به‌لایاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرێت.
به‌ڵكوو هیچ كاتێكی ژیانی پیرۆزی نه‌بووه بێ زه‌رده‌خه‌نه بێت. ته‌نانه‌ت له كاتی وه‌فات و كۆتاییی چركه‌ساته‌كانی ژیانیشیدا كاتێك دنیا به‌جێ دێڵێت، زه‌رده‌خه‌نه لێوه‌كانی داده‌گرێت؛ ئه‌نه‌س -خوا لێی ڕازی بێت- وه‌ك له هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووه ده‌فه‌رموێت: له كاتێكدا موسڵمانه‌كان نوێژی به‌یانییان ده‌كرد و ئه‌بووبه‌كر پێشنوێژیی بۆ ده‌كردن، له‌ناكاو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) په‌رده‌ی حوجره‌كه‌ی عائیشه‌ی لادا و لێی ڕوانین كه له نوێژدان، پاشان زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێكه‌نی!
له‌به‌ر ئه‌وه نامۆ نییه كه دڵی هاوه‌ڵه‌كانی و خێزانه‌كانی و هه‌موو خه‌ڵكی به‌گشتی دابگرێت.
ڕێگه‌ی چوونه‌ناو دڵان
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگه‌ی دڵانی به زه‌رده‌خه‌نه و دڵگوشادییهوه ڕوو به به‌رامبه‌ر بڕی، سه‌هۆڵی دڵانی توانده‌وه، ڕه‌قیی دڵانی نه‌رم كرد، نامۆیی و ته‌نهایی دڵانی نه‌هێشت، وای كرد دڵی هه‌موو كه‌سێك شه‌وقی بینین و هاوه‌ڵی ئه‌و خۆشه‌ویسته بێت. نه‌ك هه‌ر خۆی، به‌ڵكوو ئه‌م خووه جوان و شیرینه‌ی كرده سوننه‌ت و ڕێڕهوێكیش بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی له‌دوای خۆی. كردیه گۆڕه‌پانی پێشبڕكێ له‌سه‌ر خێر و چاكه؛ ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێت: وتبسمك في وجه أخيك صدقة. واته: پێكه‌نینت به ڕووی براكه‌تدا خێر و سه‌ده‌قه‌یه. [رواه الترمذي وصححه ابن حبان].
به‌ڵام ده‌بینین له‌گه‌ڵ ڕۆشنی و جوانیی ئه‌م ڕه‌وشته نایابه‌ی خۆشه‌ویستمان، كه‌چی هه‌ندێ كه‌س هه‌رگیز زه‌رده‌خه‌نه میوانی لێوه‌كانیان نییه. به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵومنداڵیان و ده‌بنه بارێكی قورس و ڕه‌زاگران له‌نێو ماڵ و منداڵیاندا.
ده‌بینیت هه‌ندێ كه‌س وه‌ك ئه‌وه‌ی ددانه‌كانیان عه‌وره‌ت بێت و حه‌رام بێت ده‌رخستنیان، له ڕه‌زاقورسی و مۆنی و تووڕهیییاندا هه‌رگیز نازانێت قسه‌ی خۆش و زه‌رده‌خه‌نه چییه!
به‌ڵێ. جاری وا هه‌یه كاتی ناخۆش و دڵته‌نگی و تووڕه‌یی به‌سه‌ر مرۆڤدا گوزه‌ر ده‌كات، یان سه‌رقاڵه و سهریناپهرژێ، یان بارودۆخێكی تایبه‌ت وات لێ ده‌كات غه‌مبار و بێتاقه‌ت بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی ژیانی مرۆڤ ڕوومۆنی و گرژی و ڕووداخستن بوو، ئه‌وه ده‌بێته كاره‌سات و ژیانخۆشی و به‌خته‌وه‌ری تاك و خێزان نامێنێت.
زه‌رده‌خه‌نه دوو ڕه‌هه‌نده
هه‌ندێ كه‌س كاتێك باس له زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌ن، ده‌یبه‌ستنه‌وه به هه‌ندێ كاریگه‌ریی ده‌روونی له‌سه‌ر زهردهخهكهر. ئه‌مه‌ش شتێكی باشه، چونكه زه‌رده‌خه‌نه شتێكی هاوبه‌شه له‌نێو هه‌موو نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به موسڵمان پاداشتێكی زیاتر و توێشوویه‌كی زیاتره چونكه به‌جێهێنان و گوێڕایه‌ڵی و ئیقتیدایه به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم). ئیتر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه كاریگه‌ری باش و ئیجابی و دڵخۆشكه‌ر له‌سه‌ری دروست ده‌كات.
به‌ڕاستی ژیر و هۆشدارن له كافر و موسڵمانه‌كان په‌ییان به كاریگه‌ریی ئیجابی زه‌رده‌خه‌نه بردووه له ژیانی مرۆڤدا.
دیل كارینجی له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (كيف تكسب الاصدقاء و تؤثر على الناس) ده‌ڵێت: "به‌شه‌كانی ڕوو و ڕووخسار باشترین گوزارشكهرن له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی خاوه‌نه‌كه‌ی؛ ڕووی گه‌ش و خاوه‌ن زه‌رده‌خه‌نه و كراوه‌ی ڕاستگۆیانه باشترین هۆكاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێیه‌تی و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی. له‌ڕاستیدا باشتره له به‌خشینێك كه مرۆڤ به هاوڕێكه‌ی ده‌به‌خشێت، زه‌رده‌خه‌نه زۆر باشتره له هه‌رچی ماكیاج و ئه‌و بۆیه و شتانه‌یه ئافره‌تێك له ڕووی خۆی ده‌دات. سومبوڵی خۆشه‌ویستییه‌كی دڵسۆزانه و بێگه‌رده."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داوام له قوتابییه‌كانم كرد كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه‌سێك دیاری بكات و هه‌موو ڕۆژێك به ڕووی دا زه‌رده‌خه‌نه بكات. جا یه‌كێك له قوتابییه‌كانی بازرگان ده‌بێت و دێت بۆ لای و پێی ده‌ڵێت: من خێزانه‌كه‌م هه‌ڵبژارد كه به ڕووی دا زه‌رده‌خه‌نه بكه‌م، ئه‌و له‌وه‌وپێش هیچ كاتێك زه‌رده‌خه‌نه‌ی به منه‌وه نه‌ده‌دی، به‌ڵام له ده‌ره‌نجامدا جیهانێكی نوێی پڕ به‌خته‌وه‌ریم بۆ كه‌شف بوو كه به‌درێژاییی ساڵانی ڕابوردوو لێم ون ببوو! ئه‌مه وای لێ كردم كه به ڕووی هه‌موو كه‌سێكدا دلخۆش و ڕووبهزهردهخهنه بم. ئیتر خه‌ڵكی وایان لێ هات هه‌میشه سه‌لامیان لێ ده‌كردم و ده‌سپێشخه‌رییان ده‌كرد بۆ یارمه‌تیدانم. هه‌ستم كرد كه ژیان زۆر پرشنگدارتره و ئاسانتریش به‌ده‌ست دێت. له‌ڕاستیدا به هۆی ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه و ڕووخۆشییه‌وه خێر و قازانجی ساڵانهشم زیادی كرد." كارینجی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "یادت بێت كه زه‌رده‌خه‌نه هیچ ئه‌رك و ته‌كلیفێكی نییه له‌سه‌رت، به‌ڵام خێرێكی زۆرت به‌سه‌ردا دێنێت. هیچ له به‌خشنده‌كانی كه‌م ناكاته‌وه له كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات. له‌بیرت نه‌چێت كه ئه‌م كاره چركه‌یه‌ك ناخایه‌نێت، به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌تا كۆتاییی ته‌مه‌ن به شیرینی و خۆشی ده‌مێننه‌وه. هیچ هه‌ژارێكیش نییه نه‌توانێت خاوه‌نی بێت و هیچ دهوڵهمهندێكیش نییه لێی بێ‌نیاز بێت."
ئای چه‌نده پێویستیمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م سوننه‌ته و ڕه‌وشته جوانه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان هه‌یه. چه‌ند پێویستمان به‌وه‌یه به ڕووی خۆمان و هه‌موو كه‌سێكدا كراوه و دڵخۆش و لێوبهزهردهخهنه بین. بیكه‌ینه ڕێگه‌یه‌كی خواپه‌رستی له خۆماندا، له ماڵه‌كانماندا، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمان، هاوڕێكانی سهركارمان، هیچ شتێكمان لێ كه‌م نابێته‌وه‌و زه‌ره‌ر ناكه‌ین، به‌ڵكوو ئێمه له ڕووی دین و دنیاشهو زۆر زیانبه‌خش ده‌بین كاتێك ئه‌م سیفه‌ت و ڕه‌وشته جوانه قه‌تیس ده‌كه‌ین و ناهێڵین بچێته واقیعی ژیانمان كه پڕیه‌تی له گرفت و كێشه‌و پاڵه‌په‌ستۆ.
ئه‌زموون كاریگه‌ری ئیجابی و واقیعی ئه‌م ڕه‌وشته‌ی سه‌لماندووه كاتێك پێش چاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك، یان ئینكاری خراپه‌یه‌ك و نه‌هێشتنی ڕوو به زه‌رده‌خه‌نه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌یت.
له كۆتاییدا ڕووگرژ و مۆن و ڕووداخراو ته‌نها زیان به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌مۆنی و گرژییه‌كه‌ی خۆی بێبه‌ش ده‌كات له خۆشی و له‌زه‌تی ژیان، له كاتێكدا ده‌بینیت خاوه‌ن زه‌رده‌خه‌نه هه‌میشه له خۆشی و بردنه‌وه‌ی ژیاندایه.
کوردکلیک
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|