زۆرجار بەكارهێنەرانی مۆبایل درۆ لەگەڵ هاوڕێیانیان دەكەن و
شوێنی راستەقینەی خۆیان پێ ناڵێن، بۆ نموونە لە ماڵەوە دانیشتووە دەڵێت لە حەمام
بووم، كۆمپانیایەكی ئەمریكی خەریكی دروستكردنی جۆرە مۆبایلێكە كە دوژمنی ئەو جۆرە
درۆیانەیە، شوێنی بەكارهێنەری مۆبایل دیار دەكات.
ســــایتی
لایـــف ســـــــــــاینس ئەمـــریكی هەواڵێكی لەسەر جۆرە مۆبایلێك بڵاوكردۆتەوە،
بە پێی زانیارییەكانی كە لە هەواڵەكە هاتووە، ئەو جۆرە مۆبایلە توانای
ئاشــــــــكراكردنی شوێـــــــنی بەكارهێنەرانی مۆبایلی هەیە، ئەگەر بەو مۆبایلە
تەلەفۆن بۆ كەسێك بكەیت، بڵێت من لە ماڵەوە نیم، ئەوا مۆبایلەكەت ئەگەر لەو جۆرە
نوێیە بێت، دەتوانێت راست و دروستی قسەی ئەو هاوڕێیەت بۆ دەربخات.
ئەو جۆرە مۆبایلەش ناوی سراوند سانسە، بۆیەكەم جاریش ئەو جۆرە
مۆبایلە لە كۆنگرەیەكی زانستی لە پەكینی پایتەختی وڵاتی چین كاری پێدەكرێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|