قه‌شه‌یه‌ك: ده‌بێ رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر بكرێته رۆژی سووتاندنی قورئان
كه‌نیسه‌یه‌كی ئه‌مریكی داوایكردووه كه رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر بكرێت به رۆژی جیهانی سووتاندنی قورئان، له‌مباره‌وه قه‌شه‌یه‌ك به‌ناوی (تیری جۆنز) داوای كرد كه كتێبێك ده‌ربكرێت به‌ناوی (ئیسلام له شه‌یتانه‌وه‌یه) و داواشی كردووه كه هه‌رچی زووه به‌ر له ئیسلام بگیرێت. جگه له‌مانه‌ش ئه‌م قه‌شه‌یه رایگه‌یاندووه كه قورئان كتێبێكه خه‌ڵكی به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات، بۆیه ده‌بێ قورئانه‌كان بخرێنه ناو ئاگره‌وه و بسووتێنرێن. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش ئه‌م قه‌شه‌یه به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی كه تێیدایه داوای كرد كه رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر بكرێت به رۆژی جیهانی سووتاندنی قورئان و له‌م رۆژه‌دا له ته‌واوی جیهاندا قورئانه‌كان بسووتێنرێن، به‌ڵام ئه‌م داوایه بێ مانایه‌ی ئه‌م قه‌شه‌یه هه‌ر زوو زۆر به‌تووندی له‌لایه‌ن موسڵمانان و ته‌نانه‌ت له له‌لایه‌ن مهسیحییهكانیشهوه ره‌تكرایه‌وه. وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ش موسڵمانانی ئه‌مریكا بڕیاریاندا كه رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر بكه‌ن به رۆژی دابه‌شكردنی قورئان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا.
دوورگه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|