شووی كرد به كێ ؟! به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه داواكاری
زۆر بوو
به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه داواكاری زۆر بوو به‌ڵام با بزانین
كۆتای شووی كرد به كێ ؟
ئه‌ڵێن كوڕێك به باوكی ووت:
كچێكم دۆزیوه‌ته‌وه
ئه‌مه‌وێت بیخوازم , بینیومه و زۆر به‌دڵمه, سه‌رسام بووم به جوانی و سحری
چاوه‌كانی
باوكی زۆر به خۆشیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی:
كوا ئه‌و كچه
له‌كوێیه هه‌ر ئێسته بۆت داوا ئه‌كه‌م
كاتێ باوك و كوڕه‌كه ڕۆشتن بۆ بینینی
کجکه, باوكه‌كه پێ ی سه‌رسام بوو و وه حه‌زی لێ كرد
ئینجا به كوڕه‌كه‌ی
ووت:
گوێبگره كوڕم:
ئه‌م كچه له ئاستی تۆدا نیه , تۆش بۆ ئه‌م كچه
ناگونجێیت
ئه‌م كچه شایه‌نی پیاوێكه كه شاره‌زای و ته‌جروبه‌ی له ژیاندا
هه‌بێت وه پیاوێك بێ وه‌ك من بتوانێت پشتی پێ ببه‌ستێ .
كوڕه‌كه واقی وڕما
له قسه‌كه‌ی باوكی ! ئینجا ووتی:
وه‌الله ى خۆم ئه‌ی هێنم نه‌ك تۆ
بوو
به شه‌ڕه قسه‌یان تا كه‌وتنه سه‌ر و گوێ ی یه‌كتر
ئینجا چوون بۆ بنكه‌ی
پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ ضابطه‌كه
گێڕایه‌وه
ضابطه‌كه ووتی : ئه‌و كچه بهێنن بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ
بكه‌ین بزانین شوو ئه‌كات به‌كامتان
كاتێك كه كچه‌كه هات ضابطه‌كه زۆر
موعجیب بوو به چاكی و ڕه‌وشتی و جوانیه‌كه‌ی هه‌ر بۆیه به باوك و كوڕه‌كه‌ی
ووت:
ئه‌م كچه به‌كه‌ڵكی ئێوه نایه‌ت, به‌ڵكو ئه‌مه بۆ پیاوێكی مهڕموق و
ناسراوی ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌بێت پیاوێكی وه‌ك من
ئینجا باوك و كوڕه‌كه ئه‌مه‌یان
قبوڵ نه‌بوو هه‌تا هه‌رسێكیان بوو به شه‌ڕیان ( كوڕ و باوك و ضابطه‌كه)
چوون
بۆ لای جه‌نابی وه‌زیر به‌سه‌رهاته‌كه‌یان گێڕایه‌وه و كچه‌كه‌یان هێنا
كه
وه‌زیره‌كه بینی ووتی: ئه‌م كچه هیچ كه‌سێك بۆی نیه بیهێنێت ته‌نها كه‌سانی
وه‌زیری وه‌ك من نه‌بێت
دیسان هه‌ر چواریان بوو به‌شه‌ڕیان !
هه‌تا كێشه‌كه
گه‌یشته لای سه‌رۆكی وڵات
كاتێ هه‌موویان هاتنه لای سه‌رۆكی وڵاته‌كه ,
سه‌رۆكه‌كه ووتی: من كێشه‌كه‌تان بۆ چاره ئه‌كه‌م بچن كچه‌كه بهێنن .
كاتێ
كه سه‌رۆكه‌كه كچه‌كه‌ی دی ووتی : ئه‌م كچه شوو ناكه‌ت به هیچ كه‌سێك ته‌نها
سه‌رۆكێكی وه‌ك من نه‌بێت.
ئینجا هه‌ر هه‌موویان بوو به‌شه‌ڕیان له‌سه‌ر كچه‌كه
ئینجا كچه‌كه پێ ی ووتن بوه‌ستن من چاره‌یه‌كم هه‌یه بۆ ئه‌م كێشه‌یه
:
كچه‌كه ووتی : من ڕائه‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌موو ڕاكه‌ن به‌دواما, ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م
كه‌س گرتمیه‌وه ئه‌وه شوو ئه‌كه‌م به‌و كه‌سه !
ئینجا كچه‌كه ڕای كرد
هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ش ڕایان ئه‌كرد به‌دوایا
كوڕه‌كه و باوكی و ضابطه‌كه
و وه‌زیره‌كه و سه‌رۆكه‌كه !
له‌و كاته‌یه كه ڕایان ئه‌كرد كتوپڕ هه‌ر
پێنجیان كه‌وتنه ناو یه‌ك چاڵی زۆر قوڵی گه‌وره‌وه
ئینجا كچه‌كه له قه‌راغی
سه‌ره‌وه‌ی چاڵه‌كه سه‌یری ئه‌كردن و ووتی :
ئایا ئێوه ئه‌زانن من كێم ؟ !
من دونیا‌م !
من ئه‌و كه‌سه‌م كه هه‌موو خه‌ڵكی ڕائه‌كه‌ن به‌شوێنمدا
وه پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌م
واز له دین و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی
خۆیان ئه‌هێنن تا بهمن بگه‌ن
هه‌تا كاتێك ئه‌زانن ده‌چنه ناو چاڵی گوڕه و
ده‌مرن
به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بهمن بگات و بمباته‌وه
(زُيِّنَ لِلنَّاسِ
حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاء وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ
مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ
ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ ) سورة ال
عمران/ اية 14
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|