زنجیره درامای مێركاتۆ:به‌رشلۆنه 80 ملیۆن پاوند بۆ ڕوونی ئاماده ده‌كات
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی The Daily Expressـی به‌ریتانی ئه‌وا یانه‌ی به‌رشلۆنه بڕی 80 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سترلینی ئاماده كردووه بۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی واین ڕونی ئه‌مه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ كامپ ن‌و له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوو،،،هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی به‌رشلۆنه له مانگی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات وه خوان لاپۆرتا شوێنه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و پێده‌چێت ساندرۆ ڕۆسێل شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه،یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێت له وه‌رزی داهاتوو دووباره ڕكابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوی شامپیۆنزلیگ بكات دوای ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه له قۆناغی پێشكه‌ش كۆتایی له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ كرایه ده‌ره‌وه،گواردیۆلا له یه‌ناییری ڕابردوو زۆر داوای ڕوونی ده‌كرد به‌ڵام دواتر ڕونی ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی كرد له یانه‌كه‌ی به‌ڵام به پێی ئه‌م ڕاپۆرته وا دیاره یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێت دووباره هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ڕونی بداته‌وه.
یاریگا
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|