هه‌ولێر... كچێك به كڵاشینكوف خۆی كوشت
له گوندی حه‌سارۆكانی ته‌نیشت شاری هه‌ولێر، كچێك پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند گولله‌یه‌كی له‌خۆیدا كوتایی به‌ژیانی هێناو گیانی له ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری هه‌ولێر به "په‌یامنێر"ی راگه‌یاند، كاتژمێر 10شه‌وی رِابردوو له گوندی حه‌سارۆكانی ته‌نیشت شاری هه‌ولێر كچێك به‌ناوی "كه‌وسه‌ر،م،ك" ته‌مه‌ن 26ساڵ به كڵاشینكۆف چه‌ند گولله‌یه‌كی له خۆیدا و له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌ختی برینداربوو، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، ناوبراو له رِێگا گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوته‌ی یه‌كێك له ئاموزاكانی ئه‌و كچه ، كه‌وسه‌ر خۆی خۆیی كوشتوه، به‌ڵام هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، پولیسیش فایلی بۆ رووداوه‌كه كرده‌وه.
په‌یامنێر
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|