ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی له گۆڕنانم له گۆرم ده‌نێن،له‌كاتی دفنم دا ،ته‌رمه‌كه‌م به كفنی ڕه‌ش داپۆشن،،تا هه‌موان بزانن كه‌هه‌رچی ڕه‌شی هه‌یه له‌منه‌وه بووه..ده‌سته‌كانم بێننه ده‌ره‌وه تا هه‌موان بزانن به ده‌ستی به‌تاڵ بۆ جێگای هه‌میشه‌ییم ده‌ڕۆم..
مووه‌كانی سه‌رم بپژێنن تا هه‌موان بزانن ده‌ستی خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر مووه‌كانی مندا نه‌كێشراوه..چاوه‌كانم دامه‌خه‌ن تا هه‌موان بزانن به چاوه‌ڕوانی گیانم ده‌رچووه.
لێوه‌كانم باكراوه بێت تا هه‌موان بزانن به هاواری خۆشم ئه‌وێی ژیانم ته‌واو كردووه.
پارچه سه‌هۆڵێك له‌سه‌ر دارمهیتهكهم دابنێن تا له جێگای ته‌نیا یارو یاوه‌رم فرمێسكم بۆ بڕێژێت....بیرتان نه‌چێت له‌سه‌ر گۆرهكهم دره‌ختێك بچێنن تا له‌جیاتی باوكمدا پارێزگاریم لێ بكات..
وه‌ئه‌م پارچه شیعره‌ش پێش كه‌شه به گوڵی به‌هارم كهئهزانێت له هه‌موو شت زیاتر بهئهرزشه له ژیانی مندا،...
كهغهم دێت ده‌رگاو دیوار ئه‌بن به شاعیر
ده‌رگای تۆ زیندانی ترین ڕه‌فتاری شاعیر ئه‌بێ
دائه‌نیشی و چه‌ند راهێنانێكی بیركاری حه‌ل ئه‌كه‌یت
ڕاسته‌و پێنووس و كاغه‌ز ئه‌بن به شاعیر
تا چه‌ند ئه‌توانی هه‌ست به‌م وشانه‌م بكه‌ی
هه‌ست بكه‌ی دڵم خه‌ریكه شاعیری شاعیر ئه‌بێ
تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ تۆدام ئه‌ڵێی شاعیر نیم
كهلهتۆوه دوورم دڵم ئه‌ڵێی ئه‌بێته شاعیر
هه‌م ئه‌پرسی چۆن ئاوه‌ها دڵت بوو به شاعیر
تۆ دڵت له جێگای مندا دانێی ئه‌بیته شاعیر
گه‌رچی ئه‌زانم نازانی كه‌من چی ده‌كێشم
هه‌رجاره‌و دڵم باسی تۆ ده‌كات ئه‌بێته شاعیر
له‌ناو دنیای خه‌یاڵدا بوو گوێم لێ بوو له ده‌رگایان دا
كهدهرگاكهم كرده‌وه بینیم غه‌مه له ده‌رگای دا
ئههی هاوڕێ یانی بێ وه‌فا له غه‌مه‌وه فێر بن
غه‌م به‌م غه‌ریبیه‌وه هه‌موو شه‌وێك دێته لام
سه‌د جار له خۆتم دوور كه‌یته‌وه هه‌ر خۆشم ئه‌وێی
بم كێشیته زیندانی تاوانباریش حۆشم ئه‌وێی
..........
ئاماده‌كردنی له فارسیه‌وه......................مریوان باوه‌نوری
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|