PNA- بێوه‌ژنێكی ئه‌مه‌ریكایی به یه‌كه‌م ئافره‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، دوای ئه‌ویش میراتگری كۆمپانیای (لۆڕیاڵ) و نوسه‌ری چیرۆكه‌كانی (هاری پوته‌ر) دێت.
ده‌سته‌ی هه‌واڵی (BBC)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، پله‌ی یه‌كه‌می لیستی ئافره‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، (كریستی وۆڵتۆن)ی ئه‌مه‌ریكاییه، كه كۆی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ده‌گاته 22 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، كه كریستی ئه‌م سه‌روه‌ته‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی (جۆن)ی كوڕی دامه‌زرێنه‌ری زنجیره بازارگه‌كانی (وۆڵ مارت) بۆ ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، میراتگری كۆمپانیایی (لۆڕیاڵ)ی فه‌ره‌نسایی، كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی كه‌ل و په‌لی جوانكاری، خاتوو (لیلیان بتانكۆر)ی 87 ساڵ له پله‌ی دووه‌می ئافره‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه كۆی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ده‌گاته 20 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.
ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی لیلیانیش له رێگه‌ی كۆمپانیایی (لۆڕیاڵ)ـه‌وه به ده‌ستی هێناوه، كه له لایه‌ن باوكیه‌وه دامه‌زراوه.
سه‌باره‌ت به‌و دیارییه‌ی كه به‌هاكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاره و لیلیان پێشكه‌ش به هاوڕێیه‌كی كردووه، ناكۆكی خستۆته نێوان خۆی و كچه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت ناكۆكییه‌كه‌یان گه‌یشتۆته دادگا.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|