تیمێكی پزیشكی ئۆردنی له شاری حوسێنی پزیشكی به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری سێ جنۆكه‌ی نێریان له‌ناو سكی منداڵێك ده‌رهێنا كه ته‌مه‌نی ته‌نها چوار ساڵه. تیمه‌كه نه‌شته‌رگه‌رییه ناوازه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا و ئێستا باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه جێگیره. له‌مباره‌وه (ناجح عومه‌ری) سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی ئه‌نجامیانداوه زۆر ده‌گمه‌ن و ئاڵۆزه، به‌ڵام تیمه‌كه‌ی توانیویانه به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامی بده‌ن. هه‌روه‌ها عومه‌ری له لێدوانێكیشدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئۆردنی گوتی كه ئه‌وان سێ جنۆكه‌ی نێریان له سكی منداڵه‌كه ده‌رهێناوه و ئه‌و سێ جنۆكهیهش یه‌كێكیان ته‌واو بووه و یه‌كێكی تریان نیمچه ته‌واوبووه و ئه‌وه‌ی سێیه‌میان له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن بووه. شایانی باسه ئه‌و منداڵه‌ی كه سێ جنۆكهكهیان له‌ناو سكی ده‌رهێناوه ناوی (ره‌یان)ه.
دوورگه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|