هه‌واڵه ڕیال مه‌درید ئه‌مجاره‌یان مێسی ده‌وێت
یانه‌ی ڕیال مه‌درید و سه‌رۆکی ئێستای یانه‌که فلۆرینتینۆ پێرێز ئه‌م وه‌رزه نزیکه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆیان سه‌رف کردووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی باشترین و به ناو بانگترین یاریزانه‌کانی تۆپی پێ له ئه‌وروپا ئه‌ویش بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی لالیگا یان هه‌رنازناوێکی تر به‌ڵام یانه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌ده‌ست نه‌هێنانی نازناویشدا هه‌میشه له‌هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی یاریزانه به‌ناونانگه‌کانی جیهاندایه و ئه‌م یانه‌یه‌ش هه‌میشه شوێنی باشترین یاریزانه‌کان بووه.
به پێی هه‌اڵێکی سپۆرتس بوك 24 Sportsbook24.net سه‌رۆکی ئێستای یانه‌که فلۆرینتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت نزیك ببێته‌وه له لیۆنێڵ مێسی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وه ده‌یه‌وێت بۆندێک پێش که‌شی مێسی بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاگوێزی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی بکات ،
له‌گه‌ڵ خۆزگه‌کانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدا دیسانه‌وه ئه‌و یانه‌یه ده‌یه‌وێت شۆکێکی تر له له تۆپی پێدا درووست بکانه‌وه هه‌روه‌کو له‌وه‌رزی 2000 دا کردیان کاتێك توانیان به‌سه‌رکه‌وتووی لیوس فیگۆ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ ڕیال مه‌درید.
له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که یاریزان لیۆنێل مێسی له لێدوانێکیدا بۆ AS ووتی ” من گوێ له پێرێز ده‌گرم بۆ هه‌رچیه‌ك پێش که‌شی منی ده‌کات ، من که‌سێکی گوێگر و به ئه‌ده‌بم ” ، شاره‌زایانی وه‌رزشی وای بۆده‌چن ئه‌م لێدوانه‌ی مێسی جۆرێك له‌ڕازی بوونی پێوه‌دیاره ، به‌ڵام له دوایشدا مێسی ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که‌نایه‌وێت به‌رشه‌لۆنه به‌جی بهێڵێت،
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌میشه ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که نایه‌وێت ده‌ست به‌رداری ئه‌ستێره‌کانی ببێت به‌ڵام هه‌میشه ئه‌ستێره‌کانی له باشترین و به‌رزترین ئاستدا فرۆشتووه وه کو ڕۆناڵدۆ لیس نازاریۆ لیداما که له‌یه‌که‌م وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه توانی 34 گۆڵ له لایگادا تۆماربکات و هه‌ردوو نازناوی جامی ئیسپانی و جامی یانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام له پاشانیشدا فرۆشتیان به‌یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان وه ئه‌م یانه‌یه پێشووتر ده‌ست به‌رداری ئه‌فسانه مارادۆنا و ڕۆماریۆ و لیوس فیگۆ و ڕیفالدۆش بووه له دواین یاریزانان که‌یانه‌که‌یان به‌جێهێشت رۆناڵدینۆی به‌رازیلی بوو که کاتێك لاپۆرتا ده‌یووت ئه‌گه‌ر ڕۆناڵدینۆ بفرۆشم ده‌بێت یانه‌که به‌جیبهێڵم ،
ئایه لیۆنێڵ مێسی ده‌بێت به قوربانی ده‌سته‌ی ئیداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئاواته‌کانی پێرێز و ده‌بێت به فیگۆی دووه‌م، ئه‌مه له‌داهاتوودا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ماوه‌یه‌کی زۆره داوای ئه‌م گه‌وهه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه ده‌کات به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان له‌لایه‌ن به‌رشه‌لۆنه‌و پێنه‌گه‌یشتووه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|